وەک ناڕەزایەتیەک و دەربڕینی پاڵپشتی بۆ خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی قەڵادزێ، لەشاری سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێکردو لەئێستاشدا ھەردوو سایدی شەقامی گەڕەکی زێڕنۆک داخران.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست وڵات کەوتون، ژمارەیەک لەگەنجان بەمەبەستی پشتیوانیکردن لەخۆپیشاندانەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی قەڵادزێ و ئیدانەکردنی تەقەکردن بەسەر خۆپیشاندەران و دەربڕینی ھاوخەمی بۆ کەسوکاری شەھیدو قوربانیەکانی ئەو ناوچەیە، لەسلێمانیەوە دەستیان بەخۆپیشاندان کرد.
ھەر بەگوێرەی زانیاریەکان، خۆپیشاندەران دەستیان بەداخستنی شەقامی سەرەکی گەڕەکی زێڕینۆک کردوەو ھەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەھۆی دروستبوونی گرژی لەخۆپیشاندانەکەی قەڵادزێ گەنجێک شەھیدبوو، شەش کەسی تریش برینداربوون.
