خۆتان بۆ که‌س مه‌ده‌ن به کوشت ، هه‌رکاتێک بینیتان قوباد تاله‌بانی هه‌شت نۆ وه‌نه‌وشه‌که‌ی ته‌سلیم کرده‌وه و هاته ناو خه‌ڵک و خۆپیشانده‌رانه‌وه ، هه‌رکاتێک رێباز حملان و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌تان بینی وه‌نه‌وشه و ئیمتیازه‌کانیان ره‌ت کرده‌وه و هاتنه ناو خه‌ڵک و خۆپیشانده‌رانه‌وه ، هه‌رکات زاواکه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیرتان بینی ده‌ستی له پۆست و ئیمتیازه‌کانی هه‌ڵگرت و هات وه‌کو ئه‌و خه‌ڵکه ژیا ، هه‌ر کات مامۆستا محمد فه‌ره‌جتان بینی به سکۆته‌ر و پاسکیل هاتو چۆی کرد ئه‌وکاتئاساییه تۆش خۆت بده‌ی به کوشت ، تۆ مافێکی ڕه‌وای خۆته مان بگریت نه‌چیته‌وه بۆ ده‌وام و ده‌رگای فه‌رمانگه و قوتابخانه‌کان دابخه‌یت، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ت نیه که خۆت له پیناوی کۆمه‌ڵێکدا به کوشت بده‌یت که هه‌موویان ده‌ستیان له ملی یه‌کدایه ، تۆ به‌ته‌نها موڵکی خۆت نیت ، موڵکی خێزان و منداڵ و دایک و باوکتیت ، گوێ به‌وانه مه‌ده‌ن که له ئه‌وروپا و ئه‌مریکاوه له سه‌ر کار ئه‌گه‌رێنه‌وه و بیره‌یه‌کی سارد هه‌ڵئه‌پچرن و له پشتی کۆمپیوته‌ره‌وه ئه‌که‌ونه ده‌فع کردنی گه‌نجی ئه‌م ووڵاته ، گوێ له‌و قات و بۆینباخ له‌به‌رانه مه‌گرن که رێکخراوێکیان هه‌یه و فه‌ند و سپۆنسه‌ری رێکخراوه‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه تۆ شه‌ق بخۆیت ، شۆرش دێت و ده‌روات ، بتێک ئه‌گۆڕی به بتێکی تر ، دیکتاتۆرێک ده‌گۆری به دیکتاتۆرێکی تر ئاغایه‌ک ده‌گۆری به ئاغایه‌کی تر ، به‌یانیه‌کی باشتر له هیچ شوێنێکی دنیادا بوونی ،شۆڕش ئه‌و چرکه ساته‌یه که هه‌لپه‌رسته‌کان ئاراسته‌ی ئه‌که‌ن ، له هه‌ناوی هیچ شۆرشێکدا گۆرانکاری روو نادات ، قه‌ڵای باستێل رووخا و لویسیان لابرد به‌ڵام کێ هاته شوێنی لویس ؟؟ ناپلیۆن ،ئه‌ی هه‌زار خۆزگه‌م به لویس ،،
حه‌مه ره‌زا شایان لابرد کێ هاته شوێنی ؟؟ خومه‌ینی ،
ئه‌ی هه‌زار خۆزگه‌م به حه‌مه ره‌زا شا ،
من ناڵێم بێ ده‌نگ بن به‌ڵام هه‌ر کات سه‌رکرده‌کانتان وه‌ک ئێوه ژیان ئێوه‌ش ئاساییه خۆتان بده‌ن به‌کوشت ، ئه‌وکاته‌ی خه‌ڵک سنگی ئه‌نا به‌گوله‌ی داعشه‌وه ئه‌وان نه‌وت و پیکابی ده‌بڵ ئه‌کسلیان بۆ ئه‌ناردن ، ده‌یان ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشه‌که‌ی غاندیدا تێ ئه‌په‌رێت دادگه‌ری و وه‌ک یه‌کی له هندستاندا چی لێ سه‌وز بووه ؟؟؟ رۆژ به‌رۆژ برسی تر
، ده‌یان ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری روسیادا ڕۆشتووه چ شتێک له ژیانی خه‌لك گۆراوه ؟؟ هیچ ،،
له‌دوای شۆڕش ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵک به کیلۆمه‌تر سه‌ره‌ی ئه‌گرت بۆ سه‌موونێک سه‌رکرده کۆمۆنیستیه‌کان به کادێلاک و سه‌یاره‌ی ئاخر مۆدێل هاتوو چۆیان ئه‌کرد ، له‌به‌ر ئه‌وه ئاساییه مه‌چنه‌وه بۆ ده‌وام به‌ڵام خۆتان بۆ هیچ که‌سێک مه‌ده‌ن به كوشت
هێمن عبدالقادر
