بارەگایەكی تری پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری قەڵادزێ لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێنرا.
بارەگای ناوچەی پارتی دیموكرات، لەشاری قەڵادزێ لەگەڕەكی راپەڕین، ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری قەڵادزێ سووتێنراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ لەگەڕەكی ئاشتی لەشاری قەڵادزێ بارەگای ناوچەی پارتی سووتێنرا، كە بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداو 18 كەسی تریش برینداربوون.
