نوێترین

recent

11/10/2015

عه‌تا سه‌راوی: سەرۆكی پێنج حیزبه‌كه‌ له‌ له‌گه‌ڵ میت و ئیتڵاعات كۆدەبنەوە كەچی لەگەڵ یەك كۆنابنەوە

فەرماندەیەكی سەربازی یەكێتی رەخنەی ئاڕستەی سەركردەی هەر پێنج لایەنەكە كرد كە لەرابردودا لەگەڵ میت و ئیتڵاعات و بەعس كۆبونەتەوە كەچی لەگەڵ یەك كۆنابنەوە بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە

عەتا سەراوی، فەرماندەی سەربازی یەكێتی لە بەرنامەیەكی راستەوخۆی نالیادا ریگەیاند" داوادەكەم لە كاك مەسعود كاك كۆسرەت جێگری سكرتێری یەكێتی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی گۆڕان، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كە لەرابردودا ئەمانە لەگەڵ موخابەراتی عێراقی و میتی تورك و ئیتڵاعات دانیشتون لە رابردودا ، ئێستا بۆ لەگەڵ یەكتری دانانیشن و ئەم كێشانە چارەسەر بكەن.
سەراوی وتی "ئەم سەركردانە هەمویان حەزیان لە دوئیدارەییە بەڵام حەزدەكەن خەڵكی تر شەڕەكەیان بۆ بكەن"
Picsart-24-02-23-21-31-09-085