نوێترین

recent

11/10/2015

خۆپیشاندانەکە بەوتنەوەی سرودی دەمی ڕاپەڕین دەستیپێکردەوە

مامۆستایەک دەڵێت بەوەرگرتنی موچەیەک لەخۆپیشاندان ساردنابنەوە، جەخت لەوەشدەکاتەوە، ئیمزای شەرەفیان کردووە تا مافەکانیان وەگرن ناچنەوە ھۆڵەکانی وانەوتنەوە.
ئەمڕۆش بۆ جارێکی دیکە مامۆستایان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی ڕۆژئاوای سلێمانی کۆبوونەوە، بەڵام جیاوازتر لەڕۆژانی ڕابردوو، بەدروشم و وتنەوەی سرودی  (دەمی ڕاپەڕین) خۆپیشاندانەکە بەڕێوەدەبەن، ھەڕەشەی ئەوەشدەکەن تاوەکو ھەرسێ موچەکەیان پێنەدرێت لەبایکۆتکردن بەردەوامدەبن.
یەکێک لەو مامۆستایانەی بەشداری خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی کردووە دەڵێت :"بڕیارە ڕۆژی دووشەممە موچەی مانگی حەوت بەسەر مامۆستایاندا دابەشبکرێت، بەڵام ئێمە داوای سێ موچە دەکەین و ئیمزای شەرەفمان کردووە تاوەکو مافەکانمان وەرنەگرین ناچینەوە ھۆڵەکانی وانەوتنەوە".
سەبارەت بەوەی کە خۆپیشاندەران بەگێرەشێوێن ناودەبرێن، ئەو مامۆستایە وتی:"ماوەی ھەفتەیەک زیاترە ئێمە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە ناڕەزاییەتییەکانمان بەشێوەیەکی مەدەنیانە دەربڕیووەو تەعدامان لەکەس نەکردووەو نەچوینەتەسەر ھیچ بارەگایەکی حزبی و حکومی".
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle
Picsart-24-02-23-21-31-09-085