ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی 10ی 2015 به به‌شداری سه‌دان كه‌س له مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و هاولاَتی، خۆپیشاندان له كه‌لار ده‌ستیپێكرده‌وه په‌یمانی ئه‌وه‌شیان داوه كه ناهێڵن توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا گه‌نجان و هاوڵاتیان له لایه‌كی تره‌وه خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خۆپیشانده‌ره‌كانیش به‌ره‌و لقی پارتی ده‌رۆن
خۆپیشاندانه‌كه‌ی مامۆستایان به به‌شداری زیاتر له 500 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و هاولاَتی له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار گردبونه‌ته‌وه‌و ده‌شڵێن رێگاناده‌ن توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كان بۆ داواكاری مافه ره‌واكانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و هاولاَتیانه بۆ باشكردنه‌وه‌ی سیستمی مووچه و خزمه‌تكردنی هاولاَتیان.
