مووچه‌ی مانگه‌كانی چوار و پێنج و شه‌ش و حه‌وتی ساڵی 2015ی مامۆستایانی گرێبه‌ست له سنووری په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ دابه‌شده‌كرێت.به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وڵات كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: مووچه‌ی چوار مانگی مامۆستایانی گرێبه‌ستی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ دابه‌ش ده‌كرێت كه بریتییه له مووچه‌ی مانگه‌كانی (4 - 5 - 6 - 7 - 2015) له سنووری په‌روه‌رده‌كه‌یاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و چوار مانگه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست له سنووره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌بێت، كه بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه 12 ی تشرینی یه‌كه‌می 2015، دابه‌ش بكرێت".
ئه‌وه‌ش هاتووه: "مووچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست به پێی بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مامۆستایانی دبلۆم 400 هه‌زار دیناره و بۆ مامۆستایانی به‌كالۆریۆس 500 هه‌زار دیناره".
