

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، كێشەكانی كوردستان، كێشەی گۆڕان نییە لەگەڵ پارتی، بەڵكو كێشەی خەڵكی كوردستانە لەگەڵ سیستەمی حكومڕانی هەرێم كە هەموان لەو سیستەمەدا بەشدارن.
وتی: ناكرێت لایەنێك بیر لە دورخستنەوەی لایەنێك بكاتەوە كە یەك لەسەر چواری دەنگی خەڵكی هەرێمی كوردستانی هێناوە، بۆیە دەگەڕێنەوە بۆ شەرعییەت.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتیو یەكگرتو و كۆمەڵ هەوڵدەدەن لەگەڵ گۆڕانو پارتیش كۆببنەوە، تاوەكو كێشەكان بە بنبەست نەگەنو بگەنە چارەسەرێك.