بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان، كاتی گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەكە لەدەرەوەی وڵات نازانن.
رۆژێك پێش چەژنی قوربان، نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەسەردانێكی رانەگەیەنراو بەرەو دەرەوەی وڵات بۆ چەند وڵاتێكی ئەوروپا بەڕێكەوت، بەڵام تائێستا دیار نییە ناوبراو كەی گۆتایی بەگەشتەكەی دەهێنێتو دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.
لەو بارەیەوە چەند بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان،كە سەرجەمیان جەختیان كردەوە، تائێستا دیارنییە نەوشیروان مستەفا كەی دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكان لەئێستا نەوشیروان مستەفا بە سەردانێك لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، كە بەشێك لەخانەوادەكەی یاوەری گەشتەكەی دەكەن.
