نوێترین

recent

11/10/2015

شارەزوور و وارماوە : بەردبارانی ناوچەكانی پارتی دەستی پێكرد


لەقەزای شارەزوورو شارۆچكەی وارماوە بە بەرد هێرش كرایە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان‌و ئاڵای حیزبەكانی تریش لەسەر بارەگان دادەگیران.

هاووڵاتیانی قەزاری شارەزوورو ناحییەی وارماوە لەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە رژاونەتە سەر شەقامەكان‌و دەستیان بەخۆپیشاندان كردووە.

خۆپیشاندەرانی هەردوو شارۆچكەكە سەرەتا چوونەتە سەر بارەگای هەردوو ناوچەی پارتی لەشارەزوورو وارماوەو بەردبارانیان كردووە.

هاوكات هەر ئەمڕۆ لەهەردوو شارۆچكەكە خۆپیشاندەران چوونەتە سەر بارەگای حیزبەكانی ترو ئاڵای سەرجەم بارەگاكانیان داگرتووە.

ئەمە لەكاتێكدایە چەند رۆژێكە لەشارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەست بەخۆپیشاندان كراوەو تائێستاش بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی ناڕەزایی هاووڵاتیان لەخراپی دۆخی هەرێمی كوردستان.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085