318 رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و چالاکوان و رۆژنامەنوس و رۆشنبیری لە هەر چوار پارێزگاکهی هەرێمی کوردستان و هەر ئیدارەی راپەرین و گەرمیان بهیاننامهیهك تایبهت به دۆخی ئێستای ههرێم و خۆپیشاندانهكان بڵاودهكهنهوه چهند داواكاریهك دهخهنه ڕوو:
ئهمهی خوارهوه دقى بهیاننامهكهیه:
بەیاننامەی هاوبەشى318 رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و چالاکوان و رۆژنامەنوس و رۆشنبیری لە هەر چوار پارێزگاکهی هەرێمی کوردستان و هەر ئیدارەی راپەرین و گەرمیان
بەرێزان:
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان
سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان هەرێمی کوردستان
هاوڵاتیانی بە شەرەفی کوردستان
بەیاننامە
خۆپیشاندان و مانگرتن و نارەزایی مەدەنی مافی ئاسایی و یاسایی خەڵکی کوردستانە ، تاکە رێگایە بۆ داواکردنی مافەکانیان ، نابێت و ناکریت ئەم مافە بە بیانوو و پاساوی جیاجیا زەوتبکرێت ، سەرەتای نارەزاییەکان دروست بونی ئەم گرژییانە دەگەرێنینەوە بۆ هۆکارەکانی بێ باکی و بی پلانی و ململانێی سیاسی و یاری کردن بە قوت و ژیانی خەڵکی کوردستان و خراپ بەکارهێنانی سەروەت و سامانی گشتی و پێشێلکردنی یاسا و نادادپەوەری و گەندەڵی لەسەرجەم چومگەکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها هۆکارەکانی پێشل کردنی مافەکانی مرۆف و دروست کردنی قەیران و پاوەنخوازی و نەبونی مووچە و ململانیی نا بەرپرسانەی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، کە ئەم هۆکارانە بە تەنیا تێکرایان بەسن بۆ تێکدانی تەواوی هەرێمی کوردستان و ئەزمونەکەی . .
بۆیە :
1- ئیدانەی تەقەکردن لە هاولاتیانی خۆپیشاندەر دەکەین ، داواکارین بە زووترین کات تەقەکەران بدرێن بە دادگا بە پێی یاسای تیرۆر سزا بدرێن .
2- پشتیوانی سەرجەم خۆپیساندان و چالاکییە مەدەنییەکان دەکەین و دژی بەکارهێنانی توند وتیژین .
3- داواکارین هاوڵاتیانی بە شەرەفی هەرێمی کوردستان بە رێگای مەدەنیانە و لەهەر توندو تیژییەک داواکاری مافەکانیان بگەیەنن و رێگە نەدەن هیچ لایەنێکی سیاسی و کەسێک دەستوەرداتە خۆپیشاندانە خۆرسکەکان بۆ دەستکەوت و پۆستی حزبی و کەسی بەکاری بهێنن.
4- پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و خۆپیشاندەران لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانە .
5- داواکارین بەزوترین کات لایەنەکان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسا رێکبکەون .
6- داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە بە زووترین کات چاکسازی ریشەی رابگەیەنێت و چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمی بکەن و کێشەی مووچە و ژیانی گوزەرانی خەڵک و پێسمەرگە چارەسەر بکەن .
7- پەرلەمانی کوردستان بەزووترین کات کۆببنەوە رۆڵی یاسای و چاودێری خۆیان بگێرن.
بەیاننامەی هاوبەشی
318 رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و چالاکوان و رۆژنامەنوس و رۆشنبیری لە هەر چوار پارێزگاکهی هەرێمی کوردستان و هەر ئیدارەی راپەرین و گەرمیان
