نوێترین

recent

01/10/2015

(25)هەزار هاوڵاتی‌ هەرێم كۆچیان بۆ دەرەوە كردوە

فیدراسیۆنی‌ سەرتاسەری‌ پەنابەرانی‌ عێراق رایگەیاند " زیاتر لە(25)هەزار هاوڵاتی‌ هەرێم لەچەند مانگی‌ ڕابردودا كۆچیان بۆ دەرەوە كردوە".
ئەمڕۆ (پێنجشەممە) فیدراسیۆنی‌ سەرتاسەری‌ پەنابەرانی‌ عێراق لەراگەیەندراوێكدا ئامارێكی‌ نوێی‌ كۆچبەرانی‌ هەرێمی ڕاگەیەند‌و بەپێی راگەیاندراوەكە لەچەند مانگی‌ ڕابردوودا زیاتر لە(25)هەزار هاوڵاتی‌ هەرێم كۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا كردوە.
دەشتی‌ جەمال سەرۆكی‌ فیدراسیۆنی‌ سەرتاسەری‌ پەنابەرانی‌ عێراق لەو بارەیەوە وتی " لەهەرێمی‌ كوردستان (25) هەزار هاوڵاتی‌ هەرێمی‌ كوردستان لەچەند مانگی‌ ڕابردودا بەشێوازی‌ جیاواز كۆچیان بۆ دەرەوەی‌ وڵات كردوە".
لەبارەی كۆچبەرە كوردەكانیش سەرۆكی‌ فیدراسیۆنی‌ سەرتاسەری‌ پەنابەرانی‌ عێراق وتی"ئەوانەی‌ كۆچیان كردوە بەشێكیان گەنجانن‌و بەشەكەی‌ تریان خێزاندارن‌و بەشێكیشیان خاوەن كارو هەندێكیان فەرمانبەری‌ دامەزراوە حكومیەكانن".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085