وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بڕیاریداوە هاوكارییەكانی بۆ یەپەگە بكاتە دوو ئەوەندەو لەو چوارچێوەیەشدا بودجەیەكی گەورە بۆ یەپەگە تەرخان دەكات.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی نیۆرك تایمز وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەبەرانبەر هەواڵەكانی رووسیان لە سوریاو پشتیوانیكردنی رژێمەكەی بەشار ئەسەد بڕیاریداوە هاوكاریەكانی بۆ ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سوریا زیاتر بكات.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردوە كە ئەمریكا بەنیازە هاوكاری تەواوەتی هێزە كوردییەكان بكات، لەوچوار چێوەیەشدا بڕی 200 ملیۆن دۆلار بۆ هێزە كوردیەكان تەرخان بكات.
هەروەها ئەوەش رونكراوەتەوە كە ئەو 200 ملیۆن دۆلارە لە كڕینی چەكو تەقەمەنیو مەشقو راهێنانكردن بە شەڕڤانانی كورد خەرج دەكرێت.
