نوێترین

recent

14/06/2015

با وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر بۆ حەلاوی باس بكەن

 

3_zps697cf0d8

 

بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، ڕایدەگەیەنێت: لە كاتێكدا ماوەی دووساڵە بۆری ئاوی گەرەكی زانكۆ شكاوە ، سەرباری ئەوە حكومەت هەڕەشەی غەرامەكردن لە هاوڵاتیان دەكات.
 
 

مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی،لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی دەنوسێت ” من ئوتومبیلم نیە هەتا لەبەردەرگا بیشۆم و بێن غەرامەم بكەن بەڵام بریارمداوە لەمەودوا ئوتومبیلی دراوسێكانمان بێنمە كۆڵانەكەی خۆمان بۆ ئەوەی بێن غەرامەم بكەن بەو هیوایەی لەگەڵ غەرامەكە ئەو هەموو ئاوە ببینن كەبەهۆی كەمتەرخەمی فەرمانگەی دابەشكردنی ئاوی هەولێرەوە بەفیڕۆ دەڕوات بەو هیوایەی غەرامەی دووساڵی بەفیڕۆچونی ئاویش بەسەر ئەو بەرپرسەدا بدرێت”.

بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی لەوەزارەتی ئەوقاف، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات “ئەوە بۆ دوو ساڵ دەچێت بۆری ئاوی خواردنەوەی كۆڵانەكەی ئێمە لەگەرەكی زانكۆ لەشاری هەولێر شكاوە و بەدرێژایی ئەو چەند كاتژمێرەی ئاو بەو بۆریەدا دەڕوات و ئێمەش لێی دەخۆینەوە، ئاوی بۆریەكە تێكەڵ بەئاوەڕۆی ماڵەكانی ئەم كۆڵانە بوە و زیاتر لەساڵێكیشە خۆم و خەڵكی گەرەك پەیوەندیمان بەبەرێوەبەری فەرمانگەی ئاوی گەرەكەكەمان و ئەو كەسەش پارەی ئاو وەردەگرێت زۆرباش ئەمە دەزانێت بەڵام هەر گوێیان پێنەداوین”.

ئاشكرایشدەكات ” ئەمرۆ بڕیاریان داوە غەرامەی هەر ماڵێك بكەن كە ئوتومبیل لەبەردەرگا دەشوات و ئاوی خواردنەوە بەفیڕۆ دەدات”.
 

جەختیشدەكاتەوە “من بەو كەسانە دەڵێم كە ئەم بریارەیان داوە، هەتا ئەوكاتەی ئەم بۆریە شكاوە چاك دەكەنەوە باسی هەر غەرامەیەك بكەن دەڵێم: برۆن بۆ حەلاوی باس بكەن”.

وێنەكە لە ئەكاونتی مەریوان نەقشەبەندییەوە وەرگیراوە

 



from Wllat Net http://ift.tt/1Fhts5j
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085