دكتۆرە هەیبه قوتب مامۆستای ته‌ندروستی جنسی و شه‌رعی له زانكۆی قاهیره ئامۆژگاری هاوسه‌ران ده‌كات په‌یوه‌ندی سێكسی نه‌پچڕێنن له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به بیانووی یه‌كلابونه‌وه له شه‌وو ڕۆژدا بۆ په‌رستش جه‌ختیشی كرده‌وه موماره‌سه‌ی جنس له نێوان هاوسه‌راندا له كاته ڕێپێدراوه‌كاندا چه‌ند قاته خێره‌كه‌ی .
دكتۆرە هەیبه كه یه‌كەم پزیشكی عه‌ره‌بی پسپۆره له بواری په‌یوندی جنسی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه باشترین كات بۆ جنس دوای نوێژی ته‌روایحه و ئاماژه‌شی كرد كه هیچ ڕێگریه‌ك نیه بۆ ماچ و یه‌كتر له باوه‌شگرتن له كاتی ڕۆژوودا.
وتیشی: ڕه‌هبانه‌یت نیه له ئیسلامدا ئه‌مه پرسێكه له قورئان‌و سونه‌تدا باس كراوه ده‌رونی مرۆڤ ئارام ناگرێت هه‌ندێك له زانایانی فیقهــ باسیان كردووه ئه‌مه ته‌واو كردنی په‌رستشه پیاو كه ده‌چێته لای ژنه‌كه‌ی چاكه‌ی بۆ ده‌نوسرێت ئه‌و چاكه‌یه‌ش چه‌ند قات ده‌بێته‌وه له ڕه‌مه‌زاندا .
پرۆتۆكۆڵی جنس له ڕه‌مه‌زان
دكتۆرە هەیبه ڕوونی كرده‌وه پرۆتۆكۆڵی په‌یوه‌ندی جنسی له ڕ‌مه‌زاندا ده‌ست پێ ده‌كات یه‌كه‌مجار به پابه‌ند بوون به كاته ڕێپێدراوه‌كانه‌وه كه ده‌ست پێده‌كات له بانگی مه‌غریبه‌وه تاوه‌كو فه‌جر یان له به‌ربانگه‌وه تاوه‌كو ئیمساك و په‌یوه‌ندی جنسی نێوان ژن‌و مێرد موسته‌حه‌به زۆر له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌وه‌ده‌ی نێوانیان نه‌پچڕێت به درێژایی ئه‌و مانگه به بیانووی دانانی شه‌و بۆ عیباده‌ت .
وتیشی: سكاڵا هه‌یه له لایه‌ن هه‌ردوو لاوه له سه‌ر ئه‌وی تریان له سه‌ر ڕێگری كردن له جنس له ڕه‌مه‌زان به‌و بیانووه‌ی كه ئه‌وه نزیكیان ده‌كاته‌وه له خودا به‌ڵام من پێم وایه ئه‌و بیرۆكه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه كارگه‌ریی خراپی ده‌بێت له سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ژن‌و مێرد و خۆشه‌وییتیان بۆ په‌ره‌ستش ئێمه نامانه‌وێت خه‌ڵكی له ڕه‌مه‌زاندا توشی مه‌له‌ل ببن و هه‌ست بكه‌ن كه ڕێگه‌ی شه‌هوه‌تی سروشتیان بگرێت ئافره‌تان دوورده‌كه‌ونه‌وه له مێرده‌كانیان له‌و مانگه‌دا كاتێك قۆناغه دڵه‌ڕاوكێ ده‌ست پێده‌كات .
جنس له دوای بانگی ئێواره بۆچی؟
هه‌وڵده‌ده‌ین موقه‌ید بین ئه‌مانه‌وێت خه‌ڵكی ڕه‌مه‌زانی خۆش بوێت ئه‌م خۆشه‌ویسته‌یه به كردار بسه‌لمێنن.
جیماع له كاتی ئیعتكافدا .
سه‌بارت به ڕۆژه‌كانی ئیعتكاف له 10 ڕۆژی كۆتایدا كه هاوسه‌ران په‌یوندی جنسی واز لێ ده‌هێنن دكتۆرە هەیبه وتی: كۆئه‌ندامی ده‌مار هه‌ڵده‌سێت به پرۆگرامین كردنی چالاكی جنسی لاشه له لای ژن و مێرد له ڕۆژانی ئیعتیكاف له سه‌ر نه‌كردنی جنس و هه‌ردوكیشیان هه‌ست به بێبه‌شی ناكه‌ن .
بۆ نموونه له كاتی خۆ گرتنه‌وه له خواردن‌و خواردنه‌وه هه‌ست به برسێتی‌و تینوێتی‌تر ده‌كه‌ین دوای چه‌ند ڕۆژێك له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕادێین و كۆئه‌ندامی ده‌مار به‌و شێوه‌یه پرۆگرامینمان ده‌كات به‌ڵام له مانگه‌كانی تر ئه‌گه‌ر خواردن دواكه‌وێت هه‌ست به برسێتی ده‌كه‌ین وتیشی گرفته جنسیه‌كان له ڕه‌مه‌زاندا زیاتر نیه له مانگه‌كانی تر له به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ست به نزیك بوونه‌وه له خودا ده‌كه‌ن .
نمونه‌ی ئه‌م گرفته جنسیانه له ڕه‌مه‌زاندا له‌وانه سكاڵای ژنه له‌وه‌ی كه مێرده‌كه‌ی پشتی تێكردووه له ڕه‌مه‌زاندایان ره‌د كردنه‌وه‌ی بینینی مێرده‌كه‌ی له شه‌ودا و داوای لێ بكات دوای بخات بۆ دوای ڕ‌مه‌زان ڕێزێكه بۆ پیاوه‌كه‌ی سوریه‌تی له سه‌ر په‌رستش به‌ڵام هه‌ندێك ته‌نانه‌ت ماچیش ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه وا ده‌زانن ماچ ڕۆژوو ده‌شكێنێت به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خودا به ڕۆژوو بووه‌و ماچیشی كردووه .
ماچ كردن له كاتی ڕۆژوودا
ئەو مامۆستایەی زانکۆی قاهیرە وتیشی : كێشه‌یه‌ك نیه ئه‌گه‌ر ماچ بكرێت له كاتی به ڕۆژوو بووندا له ڕۆژانی ڕه‌مه‌زان بو مه‌رجه‌ی بزانن كه ده‌توانن نه‌فسی خۆیان بگرن و نه‌چن به‌ره‌و شتی زیاتر به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی جنس له دوای به‌ربانگ ڕێگه پێدراوه باشتر وایه پێشه‌كیه‌كانی جنس كردنیش هه‌ڵبگیرێت بۆ دوای به‌ربانگ بۆ دوركه‌وتنه‌وه له وروژاندن كه پێده‌چێت سه‌ربكێشێت بۆ به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی ڕۆژووكه‌یان به‌ڵام ماچ و یه‌كتر له ئامێز گرتن به‌ربه‌ستێك نیه بۆیان به‌و مه‌رجه‌ی نه‌گات وروژانێك ڕۆژ به‌تاڵ بێته‌وه .
سه‌باره‌ت به باشترین كات بۆ جنس دكتۆره هەیبه وتی : هیچ زیانێكی نیه جنس كردن له دوای به‌ربانگ ڕاسته‌وخۆ به‌ڵام كردنی باش نیه .
وتیشی: پێویست ناكات جیاكاری بكه‌ین له نێوان چالاكی سێكسی‌و هه‌ر چالاكیه‌كی تر له نێویشیاندا چالاكی كۆئه‌ندامی هه‌رس، جیماع كردن پێویستی به جوڵه‌ی سوڕی خوێن هه‌یه لە گه‌ڵ ماسولكه‌كان مرۆڤ هه‌ست به ته‌مه‌ڵی ده‌كات دوای نان خواردن له به‌ر ئه‌وه له ئه‌دای جنسدا باش نابێت وه‌كو پێویست به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خواردنه‌كه قورس بێت .
ژن و مێرد كه‌ی بگه‌ن به یه‌ك له سه‌ر جێگا ؟
دکتۆرە هەیبە روونیدەکاتەوە، ئه‌گه‌ر ژن ومێرد به‌ربانگیان كرده‌وه به خواردنی سوك ده‌توانن 10 ده‌قه دوای نان خواردن بیكه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر قورس بوو خواردنه‌كه پێویسته دوای چه‌ند سه‌عاتێك جنس بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ده مورتاح بێت و خواردنه‌كه هه‌رس بكات ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی جۆی خواردنه‌كه ده‌گۆڕێت ..
باشترین كات بۆ موماره‌سه‌ی جنس به بۆچوونی دكتۆره هەییه دوای شه‌ونوێژه خواردن ته‌واو هه‌رسكراوه گه‌ده ئیسراحه‌ته .
ئامۆژگاری گه‌نجه‌كانیش ده‌كات ژن گواستنه‌وه دواخه‌ن بۆ دوای ڕ‌مه‌زان له به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستیانه له ڕۆژێكدا چه‌ند جارێك جنس بكه‌ن .
from Wllat Net http://ift.tt/1BhYXkH
via IFTTT
