به‌ڕێوبه‌ری هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت داهاتی هاتووچۆی ساڵانه (140) ملیاردیناره و ئه‌و داهاته‌ش بۆ موچه به‌كارده‌هێنرێت.
لیوا ڕزگار عه‌لی به‌ڕێوبه‌ری هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان ئەوەی ئاشكراكرد” كە ئەوان هه‌موومانگێك داهاته‌كانیان ده‌نێرن بۆ وه‌زاره‌تی دارایی به باج و غه‌راماته‌وه ناچێته وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هه‌مووی بۆ موچه به‌كارده‌هێنرێت، داهاته‌كانی هاتووچۆ مانگی ده‌گاته (7) ملیار دینار”.
به‌ڕێوبه‌ری هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان ئەوەشی ئاشكرا كرد” دوو ساڵه داهاتی هاتووچۆ ده‌چێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی هه‌رێم هه‌موو داهاته‌كان بۆ موچه به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵێ به‌كارهاتووه و سه‌یاره كڕاوه بۆ به‌رپرسانی سلێمانی ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری ناوخۆدایه و ده‌توانێت به‌كاری بهێنێت ، هه‌رچی باش بێت بۆ سه‌لامه‌تی هاتووچۆ وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و ده‌توانێت سه‌رفی بكات”.
from Wllat Net http://ift.tt/1fezzCL
via IFTTT
