خەوزڕان هۆكاری زۆرە، رەنگە مرۆڤ بەشێوەیەكی ئاسایی هەندێك جار بەهۆی بیركردنەوەی زیاتر وەیا نەنووستن لەكاتی خۆی و لەبەر هۆكاری تریش تووشی خەوزڕان بێتەوە، بەڵام ئەگەر بەردەوام تووشی هات و زۆر لێی دووبارە بووەوە ئەوكات پێویست بەچارەسەركردن دەكات.
بەگشتی چەند رێنماییەك هەن كە مرۆڤ دەتوانێت بۆ خۆدەربازكردن لەو كێشە جێبەجێیان بكات كە رەنگە سوودیان لێ وەربگرێت:-
1-زوو پەنا بۆ دەرمانی خەوتن مەبە، چونكە ئەو جۆرە دەرمانانە دواتر كاریگەریی پێچەوانە دروست دەكەن، هەروەها ئەگەر بەكار هات دەبێت بە سەرپەرشتیی پزیشكی شارەزا و بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بێت.
2- بەر لە نوستن خۆت لە جگەرەكێشان بپارێزە، بەتایبەتی لە ژووری نووستن، چونكە جگەرە لەپاڵ بۆنی نەویستراوی كاریگەرییەكی وریاكەرەوەی هەیە.
3- بەر لە نووستن خۆت لە سەیركردنی فیلم و ڤیدیۆی ترسناك و كاریگەر بەدوور بگرە.
4-هەوڵ بدە زیاتر لە 8 كاتژمێر لەناو جێگە نەمێنیتەوە، چونكە نووستن لەوە زیاتر ئەگەر هەستیش بكەی كە پێویستیت پێیەتی، كاریگەرییەكی نەرێنی بۆسەر سیستەمی نووستن و ئاگاهاتنەوە هەیە و رەنگە ببێتە مایەی تەمبەڵی و سستی تەواوی رۆژەكەت.
5-نووسراوەكانی كار وەیا لابتۆب مەهێنە سەر جێگەی نووستن، چونكە خووێكی خراپە و سەرقاڵت دەكات و ئەو بەشەی مێشكت كە تایبەتە بە حەسانەوە، داگیری دەكات و دەتشێوێنێت.
6-هەوڵ بدە خواردنەوەیەكی گەرم بخۆیتەوە بەتایبەتی شوكوڵاتە، هەروەها دەتوانیت بەئاوێكی گەرم خۆت بشۆیت، چونكە لەو حاڵەتەدا لەش مادەی ئیندرۆفینی سروشتی دەردەدات كە هێوركەرەوەیە و یاریدەرە بۆ نووستنێكی ئاسایی و سروشتی.
7-هەندێك خاڵ هەن لە ناوەڕاستی شانەكان و خوارووی مل و ناوچەی سەرووی گوێچكەكان كە بەناوچەی ماندووبوون ناودەبڕێت، ئەگەر هاتوو بەپەنجە پاڵەپەستۆیان بخەیتە سەر وەك ئەوە وایە كە مەساجی سەر و مل بكەیت، ئەوەش رێگەپێدەرە بۆ هاتووچۆی ئاسایی خوێن و خاوبوونەوەی ماسوولكە گرژەكان لەوانەی خەوزڕان دروست دەكەن.
8-هەوڵ بدە لۆكەیەكی ئاسایی بۆ ناواخنی سەرینەكەت بەكار بێنیت، چونكە كارلێككردنی سروشتی لەگەڵ لەشی مرۆڤ بەتایبەتی لەگەڵ هەردوو مادەی زەنك و مەگنسیۆم بۆ پرۆسەی نووستن گرنگە.
9-پێویستە بەبەردەوام رێگە بەهاتنەژوورەوەی هەوای پاك بدەیت بۆناو ژووری نووستن.
10-خۆت بەدوور بگرە لە خواردنی ژەمی شێوان لە كاتێكی درەنگ لە شەودا و هەوڵ بدە بەر لە 3 كاتژمێر لە وادەی نووستن ئەو كارە بكەیت، بەتایبەتی شەوانە خۆت لە خواردنی چەوری بەدوور بگرە كە كاتێكی زیاتری پێویستە بۆ هەرسكردن.
from Wllat Net http://ift.tt/1FZG96A
via IFTTT
