نوێترین

recent

09/10/2014

رۆژنامەی ئەلحەیات: "پارتی دەستی بەسەر چەکەکاندا گرتوتە و نایدات بە پێشمەرگەی یەکێتیی"

ووڵات نێت |

"مەسعود بارزانی تێگەیشت کە تورکیا دەستبەرداری بون لەبەرامبەر داعش دا بەڵام بارزانی ناتوانێت هاوپەیمانە تورکەکەی جێ بهێلێت"
رۆژنامەی ئەلحەیاتی چاپی لەندەن لە ژمارەی 7-10-2014 لە نوسینی عەلی ئەلسەرای، راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا پرسیاری ئەوە دەکات ئایا " هاتنی چەکی خۆرئاوا دەبێتە بۆمبێکی چێنراو لە هەرێمی کوردستاندا؟"
لەو راپۆرتەدا هاتوە:
چەکدارکردنی حزبەکەی بارزانی؟
و سەبارەت بە چەکدارکردن، سیاسییەکانی کورد دەڵێن کە پرۆسەی پڕچەککردن قۆرغکراوە لەلاین حزبەکەی بارزانییەوە، کە هەر ئەوان دەستیان بەسەر شێواز و بڕی چەکەکاندا گرتوە. و بەرپرسانی سلێمانی دەڵێن کە حزبەکەیان لە پرۆسەی چەکدارکردن بێ بەش کراون.
لەمبارەیەوە عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت سلێمانی تا ئێستا یەک فیشەکی لە خۆرئاوا وەرنەگرتوە.
هاوکات سەرچاوەکانی رۆژنامەکە دەڵێن هەرچەندە لە فرۆکەخانەی سلێمانییەوە چەک دەگاتە هەرێمی کوردستان بەڵام بڕی ئەو چەکەی دەگاتە سلێمانی زۆر کەمە.
لەلایەن خۆیەوە، نەجات سورچی سەرۆکی پارتی پارێزگارانی کوردستان ئەوەی راگەیاندوە کە هەرکەس چەک و پارەی لە بەردەست بێت دەست دەگرێت بەسەر کوردستاندا بۆیە مەسەلەی پڕچەککردن زۆر هەستیارە.
بەپێی راپۆرتەکە، تەنانەت فرۆکەکانی ئەمریکا تەنها ئەو ناوچانە بۆردومان دەکەن کە دەکەوێتە سنوری دەسەڵاتی حزبەکەی بارزانییەوە.
پێشتر سەرچاوەکانی میللەت ئەوەیان ئاشکرا کردبو کە پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی گرتوە بەسەر ژوری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی کوردی عێراقی ئەمریکی دا و پارتی دەیەوێت بە تەنها فرۆکەکان بۆ لێدان لە ئامانجەکان بجوڵێنێت.
سورچی ئەوەشی راگەیاندوە کە جیاوازی پێگەی سەربازیی لە نێوان یەکێتیی و پارتی دا، لە درێژخایەن مەترسی لەسەر سەقامگیری کوردستان دروست دەکات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085