ووڵات نێت | ئاوێنه
ئا: ئاسۆ سه‌راوی
ئاوێنه: هۆی چییه په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێوه‌و یه‌كێتی به‌م ئه‌ندازه‌یه له‌گرژیی‌و ئاڵۆزیی گه‌یشتوه؟
هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د: پێموایه ئه‌وه گرژیی نییه، ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دو حزبین‌و دو بیروڕای سیاسی جیاوازمان هه‌یه، ناكرێت له‌یه‌ك بچین، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رزی نیشتمان وای له‌م دو حزبه كردوه ببنه هاوپه‌یمانی یه‌كتری، به‌رده‌وامیش گله‌یی‌و گازنده هه‌ر هه‌بوه، جۆری ده‌ربڕینی گازنده‌كانیش له‌لای كه‌سه‌كان جیاوازیی هه‌یه، به‌نمونه گازه‌ندی كه‌سێكی لای یه‌كێتی توندتره وه‌ك له‌پارتی، هه‌ندێجار پارتیه‌كانیش دێنه سه‌ر خه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه كه‌متره، تۆ تێبینی بكه تا جه‌نابی مام جه‌لال نه‌خۆش نه‌كه‌وتبو، مام جه‌لال‌و كاك مه‌سعود به‌یه‌كه‌وه ته‌بابون، ئه‌گه‌ر كێشه‌و قسه‌یه‌كیش له‌لای یه‌كێتی یان پارتیه‌وه هه‌بوایه خاوه‌ندارێتیان ده‌كرد‌و چاره‌سه‌ریان ده‌كرد‌و نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌م دۆخه، به‌داخه‌وه نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال ئه‌و مه‌ركه‌زیه‌ته‌ی ناو یه‌كێتی كه‌مكردۆته‌وه، هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵده‌ستێ قسه ده‌كات، هیوادارم مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌وه‌دا بچێته‌وه سنورێك بۆ ئه‌وانه دابنێ.
ئاوێنه: ئێوه له‌كام هه‌ڵوێست‌و كه‌سایه‌تی یه‌كێتی گله‌یی‌و گازنده‌تان هه‌یه به‌دیاریكراوی؟
هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د: مه‌سه‌له‌ی گله‌یی‌و گازه‌نده نییه، ئێمه هه‌ردولامان مه‌كته‌بی سیاسیمان هه‌یه، به‌یه‌كه‌وه داده‌نیشن، له‌سه‌ر هه‌مو مه‌سه‌له‌كان وتوێژ ده‌كه‌ن، جیاوازیه‌كان لێكنزیكده‌كه‌نه‌وه، له‌وه به‌ده‌ر هه‌ر كه‌سێك قسه بكات زیاتر بۆچونی خۆیه‌تی. ئێمه حساب له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونانه ناكه‌ین، ئێمه حساب له‌سه‌ر قسه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردولا ده‌كه‌ین، به‌ڵام حه‌قوایه چ ئێمه وه‌ك پارتی‌و ئه‌وانیش وه‌ك یه‌كێتی كه‌سێك كه ده‌بینن زمانێكی زبری هه‌یه، حزبه‌كه‌ی خۆی لێیقبوڵ نه‌كات، پێیبڵێت نابێت ئه‌م سنوره تێبپه‌ڕێنی، له‌ناو پارتیدا ئه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌ویی بكه‌ین به‌رامبه‌ر به‌یه‌كێتی لێمانده‌پرسنه‌وه، به‌ڵام بۆ یه‌كێتی نازانم.
ئاوێنه: باشه بۆچی له‌م كاته‌دا نێچیرڤان بارزانی مه‌سه‌له‌ی موچه‌بڕین ده‌خاته ئه‌ستۆی دو به‌رپرسی یه‌كێتی؟
هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د: نێچیرڤان بارزانی نایخاته ئه‌ستۆی دو به‌رپرسی یه‌كێتی، لێره‌دا گرفت هه‌یه ئه‌و گرفته‌ش ئه‌وه‌یه هه‌ندێجار راگه‌یاندنه‌كان به‌هه‌ڵه ته‌فسیر بۆ شته‌كان ده‌كه‌ن، ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ردو مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی‌و پارتی پێكه‌وه دانیشن قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
ئاوێنه: ئه‌و دو به‌رپرسه كێن؟
هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د: نازانم كێن، ئه‌گه‌ر كاك نێچیرڤان ئه‌و قسه‌یه‌ی كردبێت، چونكه من ئاگام لێنه‌بوه، دیاره زانیاری لایه، بێگومانیشم كه كاك نێچیرڤان قسه‌ی ناڕاست ناكات. مه‌رجیش نییه هه‌مو زانیاریه‌ك بگاته ئێمه، من پێمخۆشه خه‌ڵك له‌پارتی تێبگات، مه‌رج نییه كه ئه‌مڕۆ كه‌سێك قسه‌یه‌كی كرد یه‌كسه‌ر بێت له‌ته‌له‌فیزیۆنه‌وه باسی بكات، تا نه‌گاته زۆر دره‌نگ پارتی باسی هه‌ندێ شت ناكات.
ئاوێنه: له‌دیدی ئێوه‌وه كێ یان كێن ئه‌وانه‌ی ئێستا سیاسه‌تی یه‌كێتی به‌مشێوه‌یه به‌رامبه‌ر به‌ئێوه داده‌ڕژێن؟
هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د: راستیه‌كه‌ی من زۆر گرنگی به‌وه ناده‌م ئه‌وه خۆیان ده‌زانن، من ئه‌وه‌نده ده‌زانم تا مام جه‌لال نه‌خۆش نه‌كه‌وتبو كۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر هه‌مو جومگه‌كانی یه‌كێتیدا كردبو، هیچ شتێك له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و ده‌رنه‌ده‌چو، به‌ڵام ئێستا به‌وجۆره نییه.
ئاوێنه: له‌دبس‌و كه‌ركوكه‌وه تا خانه‌قین له‌و ژوری عه‌مه‌لیاته‌ی دروستكراوه ئه‌فسه‌رێكی پارتی تێدا نییه، له‌لای ئێوه‌ش به‌هه‌مانشێوه ئه‌فسه‌رێكی یه‌كێتی نییه، بۆچی به‌و راده‌یه بێمتمانه‌یی به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر دروستبوه، ئایا ئه‌م ناكۆكییانه به‌ره‌و رێگه‌یه‌كی داخراوتان نابات؟
هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د: ئه‌وه ناكۆكی نییه، من پێموایه له‌روی سه‌ربازییه‌وه ئه‌وه شتێكی راسته، ئه‌گه‌ر راگه‌یاندن ئه‌و شتانه گه‌وره نه‌كات. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تازه‌یه‌و پێیڕانه‌گه‌یشتوه ئه‌و هێزانه یه‌كبخات، ئێمه دوچاری شه‌ڕ بوین له‌گه‌ڵ داعش، ده‌بینی به‌رپرسێكی یه‌كێتی له‌شوێنێكه ئه‌و هێزانه‌ش كه له‌ده‌وریه‌تی هێزی یه‌كێتیه، به‌مجۆره باشتر به‌قسه‌ی ده‌كرێت، باشتر ده‌توانێ كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه بكات، له‌ولاش به‌هه‌مانشێوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێم‌خۆش بو له‌سنوری هه‌ریه‌كه‌مان به‌یه‌كه‌وه كارمانبكردایه، ئێستاش هیچ زه‌ره‌رمان نه‌كردوه له‌و به‌ره‌یه‌ی یه‌كێتی لێیه كاری خۆیان كردوه‌و له‌و به‌ره‌یه‌ش كه پارتی لێبوه كاری خۆیان كردوه.
ئاوێنه: به‌م لێكدانه‌وه‌ی تۆ بێت ئه‌وانه هێزی حزبیین نه‌ك نیشتمانی؟
هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د: من پێموایه ئه‌وه كفره بڵێیت ئه‌و هێزانه نیشتمانیی نین، به‌داخه‌وه راگه‌یاندنه‌كان هه‌ندێجار زاراوه‌یه‌ك داده‌هێنن به‌دوایدا كۆمه‌ڵێك كه‌س دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه به‌بێ وردبونه‌وه لێی، هێزه‌كانی یه‌كێتی‌و پارتی‌و هێزی حزبه‌كانی تریش هێزی نیشتمانیین، به‌ڵام تۆ بڵێیت ئه‌م هێزانه رێكنه‌خراون وه‌كو هێزێكی حكومی ئه‌مه راسته، به‌ڵام گوناهه بڵێیت ئه‌وانه هێزی نیشتمانیی نین، به‌ڕاستی من ئه‌وه وه‌ك ئیهانه سه‌یر ده‌كه‌م، من پێموایه غه‌در له‌پێشمه‌رگه زۆر ده‌كرێت، له‌رابردودا پێشمه‌رگه سنگی ده‌نا به‌گولـله‌وه له‌ولاشه‌وه خێزان‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌فی ده‌كرا، توشی ده‌یه‌ها كێشه ده‌بون، خه‌ڵكانێكیش هه‌بون پێشتر یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسدا بون یان تازه‌پێگه‌یشتون دێن به‌پێشمه‌رگه ده‌ڵێن نانیشتمانی، به‌ڕاستیی ئه‌وه غه‌درێكی گه‌وره‌یه.
ئاوێنه: ئایا ئێستاش یه‌كێتی به‌هاوپه‌یمانی ستراتیجیی خۆتان ده‌زانن؟
هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د: به‌ڵێ.
ئاوێنه: به‌ڵام هه‌ست به‌نزیكبونه‌وه‌یه‌كی زۆر ده‌كرێت له‌نێوان ئێوه‌و گۆڕاندا، ئایا ئه‌مه بۆ بچوككردنه‌وه‌ی یه‌كێتی نییه؟
هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د: نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه، حه‌قه رۆژنامه‌نوسان‌و راگه‌یاندنه‌كان زۆر رێزی ئه‌و لێكنزیكبونه‌وه‌یه‌ی گۆڕان‌و پارتی بگرن، تۆ بڕوانه له‌ساڵانی رابردودا به‌ئاماده‌بونی مام جه‌لال ته‌باییه‌كی باش هه‌بو له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتی، به‌داخه‌وه ئێستا به‌و جۆره نییه، ئه‌و بۆشایه دروستبو، من ده‌ڵێم ده‌بێت ئێستا سوپاسی كاك نه‌وشیروان بكرێت، ئێستا هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێتیه ده‌كات‌و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌و بۆشاییه پڕبكاته‌وه، ئه‌بێت خه‌ڵكی سلێمانی‌و خه‌ڵكی كوردستان سوپاسی گۆڕان بكات تا زیاتر له‌پارتی نزیكبێته‌وه، ئه‌و لێكنزیكبونه‌ویه له‌قازانجی میلله‌ته‌كه‌مانه.
ئاوێنه: پێتانوانییه به‌شێكی زۆری شكستی سیاسه‌تی ئابوریی‌و ته‌نانه‌ت به‌رگریی سه‌ربازییش به‌حوكمی پۆست‌و به‌رپرسیارێتی، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی بارزانی كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سیاسه‌تی كوردی داڕشتوه؟
هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د: جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی ئه‌زمونێكی دورودرێژه له‌خه‌باتدا، ئێمه رێگایه‌كی دورودرێژی خه‌باتمان له‌پێشه، هه‌وراز‌و نشێوی زۆرمان دێته رێگا‌و ماندوش ده‌بین تا سه‌رده‌كه‌وین، ده‌كرێت توشی گرفتیش ببین، ده‌كرێت شته‌كان وه‌ها ده‌رنه‌چن وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌مان بۆ داڕشتوه.
ئاوێنه: هه‌ستناكه‌ن سیاسه‌تی پارتی له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا‌و له‌پشتیوانیكردنی سوننه‌كان‌و له‌هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌به‌غداو له‌بواری فرۆشتنی نه‌وتدا سه‌ركه‌وتو نه‌بوه؟
هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د: هه‌ندێ روداو بون، هۆكاره‌كه‌ی ئێمه نین، شیعه حوكمی كردوه‌و نه‌یتوانیوه سوننه رازیبكات، ئێمه بڵێین چی، له‌چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه جه‌نابی كاك مه‌سعود له‌وتاره‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه ده‌دا، كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌وكات له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه خوێندنه‌وه‌ی تری بۆ ده‌كرا.
ئاوێنه: ئایا پارتی ئه‌مساڵ كۆنگره ده‌به‌ستێت؟
هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر پێویست بكات‌و كه‌شی سیاسی له‌باربێت ده‌به‌سترێ، به‌ڵام هه‌ندێ شت هاتونه‌ته پێش‌و گرنگترن له‌كۆنگره، نازانم ده‌به‌سترێ یان نا.
ئاوێنه: دۆخه‌كه ناگونجێت یان وه‌ك باسده‌كرێت ده‌سته‌گه‌ریی له‌نێوان بارزانی‌و نێچیرڤان‌و مه‌سرور هه‌یه؟
هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د: به‌باسكردنی نمونه‌یه‌ك وه‌ڵامتده‌ده‌مه‌وه، له‌كۆنگره‌ی 13ی پارتی كاك نێچیره‌ڤان هه‌ستا ده‌ستی كاك مه‌سعودی ماچ كرد، كاك مه‌سروریش له‌ناو خه‌ڵكه گشتییه‌كه كه ئه‌وه‌ی بینی هه‌ستایه سه‌ر پێ‌و چه‌پڵه‌ی لێده‌دا، ئێ باشه خه‌ڵك بۆ ئه‌وه نابینێ، ئه‌وان خێزانێكن رابه‌رایه‌تی حزبێك ده‌كه‌ن، ئێ ده‌شێ له‌سه‌ر شتێك بۆچونیان جیاوازبێت‌و ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی ئاساییه.