ووڵات نێت |
ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە بەشی ڕۆژئاوای کوردستان بەگشتی و شاری کوبانێ بەتایبەتی لەژێر بۆردومانی گەورەترین هێزی تیرۆردایە و بەپێی نوێترین زانیاری هەرچەندە چەند دامودەزگایەکی کانتۆنەکان کەوتونەتە دەست داعش بەڵام ژمارەیەکی زۆر تەرمی چەکدارەکانی داعش لە کۆڵانەکانی ئەو شارەدا کەوتوون.
وڵات سروچ فەرماندەی هێزەکانی یەپەگە لە بەشی ڕۆژئاوای ئەو شارە ڕایگەیاند"دەرچوونمان لەم شارە کاتێک دەبێت کە گیانمان تێدا نەمێنێت و نەتوانین بەرگری لە کوبانێ بکەین".
باسی لەوەشکرد"سات بە سات ورەی شەرڤانەکان بەرزتر دەبێت بۆ بەرگری کردن لە خاکی کوردان بۆیە ئەستەمە بەئاسانی خۆمان و کوبانی تەسلیم بەچەتەکانی داعش بکەین"
وتیشی"چەند بارەگایەکی ئەمنی گیراون و بەدەست چەتەکانی داعش لەگەڵ ئەوەشدا بارەگای حزبی پارتی دیموکراتی کوردستان سوریا کۆنترۆڵکراوە".
لەبارەی کوژراوەکانی داعش ووتی"بەتەنها ئەمڕۆ زیاتر لە ١٠٠ چەتەی داعش کوژراون ، بە تێکڕای ماوەی روبەڕو بونەوەمان لەم چەند ڕۆژەدا زیاتر لە ٢٠٠٠ هەزار چەتەی تێ پەڕاندوە بەڵام داعش سەرجەم هێزەکانی بۆ کەوتنی کانتۆنی کوبانێ خستوەتە گەڕ".