نوێترین

recent

10/09/2014

هەموو زانیاریەك دەربارەی ئایفۆن 6 ، نرخەكانیشی به‌م شێوه‌یه‌یه‌.....

ووڵات نێت/

دوای چاوەروانییەكی زۆر كۆمپانیای ئەپڵ دوو بەرهەمی نوێی خۆی خستەبازارەكانی جیهانەوە ئەویش ئایفۆن 6 و ئایفۆن 6+ بوو ، بەڵام دەنگۆی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا بەوەی كە گۆرانكاریەكی ئەوتۆی تێدا ئەنجام نەدراوە.
كۆمپانیای ئەپڵ دوو ڤێرژنی ئایفۆنی بڵاوكردەوە، ئایفۆن 6 كە فراوانی شاشەكەی 4.7 ئینجە و ئەستوورییەكەی 6.9 ملیمەترە، هەروەها ئایفۆن ٦+ كە فراوانی شاشەكەی 5.5 ئینجە و ئەستووری شاشەكەی 7.1 ملیمەتره.
كۆمپانیاكە رایگەیاندوە كەمۆبایلەكان شاشەیەكی Retina HD یان هەیە كەلەشوشەی دژە روشاندن كاردەكات.
هەردوو ئایفۆنەكە تەنكتر دروست كراون لە ئایفۆنی پێشتر و ئایفۆن 6 تەنها 6.9 ملیم ئەستورەو ئایفۆن 6 پڵەس 7.1 ملیم ئەستورە و هەردووكیان بەسیستمی ئیش پێكردنی ئای ئۆ ئێس 8 كاردەكەن و چەندین تایبەتمەندی نوێ لەخۆدەگرن.
پرۆسێسەری هەردوو ئایفۆنە نوێیەكە پێی دەوترێت A8 كە بنیاتی 64 بیتە و 2 ملیۆن ترانسیستەری تێدایە و و 25% خێراترە لەگەڵ ئەوەشدا 13% بچوكترە لە پرۆسێسەری A7ی پێش خۆی.
ڕامی ئایفۆن 6 یەك گێگابایتە و كامێراكەشی 8 مێگاپیكسڵە كە بەگوێرەی كۆمپانیای ئەپڵ خێراترین و سەرنجڕاكێشترین وێنە دەگرێت و چەندین تایبەتمەندی هەیە هەروەها دەتوانێت ڤیدیۆ بە ڕوونی 1080 پیكسڵ تۆماربكات.
بەهۆی گەورەیی شاشەكەوە دەتوانرێ لەكاتی نمایشی ئاسۆییدا، شاشەكە بكرێت بەدووبەشەوە.
هاوكات مۆبایلەكە تایبەتمەندیی Reachanbility هەیە كەدەتوانیت بەئاسانی و بەیەك دەست كاری پێ بكەیت.
پاتری ئایفۆن 6 پلەس بەشی 24 سەعات كاركردن دەكات لەرێی 3G و 12 سەعاتی LTE و وای فای و 80 سەعات لێدانی دەنگ، پاترییەكەش دەكرێت بۆ ماوەی 14 و 10 و 50 سەعاتی یەك لەدوایەك.
هەردوو مۆبایلە نوێیەكە بەسیستمی كاركردنی iOS 8 كاردەكات.
كامێراكە دەتوانێ بەدیقەی 1080P وێنەی ڤیدیۆیی های كوالێتی بگرێت.
كامێرای پێشەوە هەستیارە و رێژەی 81%ی رووناكی وەردەگرێت تا باشترین وێنەی سێلفی بگرێت.
میمۆری ناوەكی ئایفۆنە نوێیەكان 16/32/64/128 گێگابایتن.
دژە ئاو و تەپوتۆز.
.........
نرخەكانی ئایفۆن 6 بەپێی بازارەكانی ئەمریكا بەم شێوەیەی خوارەوەیە
ئایفۆن6 16GB قەبارە 4.7ئینج799$
32GB قەبارە 4.7ئینج 899$

64GB قەبارە 4.7ئینج 999$
ئایفۆن6+ 16GB قەبارە 5.5ئینج949$

32GB قەبارە 5.5ئینج 1049$

64GB قەبارە 5.5ئینج 1149$ 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085