نوێترین

recent

22/04/2026

مسعود بارزان،لەساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردی دا پەیامێکی بڵاو کردەوە.


 







ەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و سەد و بیست و هەشتەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی (كوردستان) لە لایەن میر میقداد مەدحەت بەدرخان كە هاوكات ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستانە، پیرۆزباییەكی گەرم لە ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان و ئەندامانی سەندیكای ڕۆژنامەونووسانی كوردستان دەكەم.

لەویادەدا هیوای سەركەوتن بۆ هەموو ڕۆژنامەنووس و میدیاكارە خۆشەویستەكانی كوردستان دەخوازم و پشتیوانی لە ئەرك و ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم بۆ بەرگریكردن لە دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و قووڵتركردنی 


فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیان و هەروەها پاراستنی بەها بەرزەكانی كۆمەڵگای كوردستان.

مسعود بارزانی

Picsart-24-02-23-21-31-09-085

بڵاوکراوەکانی هەفتە