نوێترین

recent

10/08/2025

بەهۆی پابەند نەبوونی هەرێم،مووچەی مانگی 6 زیاتر دوادەكەوێت.

 







كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆتایی هات و هیچ بڕیاری دابەشكردنی مووچە نەدرا.

ئەمڕۆ یەك شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە، بەڵام بڕیاری خەرج كردنی مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێم نەدرا.

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریشی دا، بەبۆنەی چلەی ئیمام حسێن-ەوە ڕۆژی پێنج شەممە بكرێتە پشوو، بەمەش یەكلایی كردنەوەی مووچە زیاتر دوادەكەوێت.

پێشتر سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو، كە خەڵكی كوردستان باجی پابەند نەبوونی حكومەتی هەرێم بە ڕێككەوتنەكان لەگەڵ بەغدا دەدات.

بڕیار نەدانی عێراق بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێم لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا هەرێم و عێراق نەگەیشتوونەتە ڕێكككەوتن لەسەر داهاتی ناوخۆ و هاوكات هیچ بڕە نەوتێكیش ڕادەستسۆمۆ نەكراوە

سەرچاوە میدیای خە:ڵك.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085