
کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی راپۆرتی داهات و قازانجەکانی بۆ سەرەتای ئەمساڵ تا 30ـی حوزەیران بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاستی رۆژانەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لەو ماوەیەدا لە کێڵگەی کۆرمۆر 500 ملیۆن مەتر سێجای تێپەڕاندووە.
داهاتی کۆمپانیاکە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، 1٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 73 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، لە کاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024 گەیشتووەتە 72 ملیۆن دۆلار.
بەگوێرەی راپۆرتی کۆمپانیاکە، بەرهەمهێنانی غاز لە پرۆژەی “کۆرمۆر 250″، لە قادرکەرەم، پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە و ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە لەو کێڵگەیە 500 ملیۆن مەتر سێجای تێپەڕاندووە.
کۆمپانیای دانا غاز یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری بەرهەمهێنانی غاز و لە ساڵی لە ساڵی 2005ـەوە لە ئیمارات دامەزراوە و وەبەرهێنان لە غازی هەرێم کوردستان دەکات.