نوێترین

recent

05/07/2025

واتێدەگەم تەمەنی ئەم حکومەتی هەرێمە ساڵێك یان کەمتری ماوە.

 





واتێدەگەم تەمەنی ئەم حکومەتی هەرێمە وا بڕوات ساڵێک یان کەمتر لە ساڵێکی ماوە!
د. محەمەد سید نوری بازیانی :
وەک ئەزمونی زیاتر لە 55 ساڵی سیاسیم، وەک کەسایەتێک لە بنەماڵەیەکی موسڵمان و شۆڕشگێڕی کوردایەتی هەر لە سەرەتاکانی لاویم و ئەو زوڵم و ستەمەی لە سەرەتاکانی ساڵی شەستەکانی سەدەی ڕابووردوو بەدەست حکومەتی عێڕاقیەوە بینیم پاشان سەرەتای بەیانی 11ی ئاداری 1970 بەرپرسی دووەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستانی ئەو سەردەمە بووم لەسەر ئاستی دواناوەندی ئیمام قاسمی شاری کەرکوک، پاشان وەک کەسایەتیەک لە ڕابوونی ئیسلامی و وەزیرێک و ئەزموونێکی زۆری ئیداری و کۆمەڵایەتی و، وەک بەرپرسی یەکەمین سەنتەری ستراتیجی سەربەخۆ (سەنتەری هودا) لەسەر ئاستی عێڕاق و کوردستان و، وەک ئەکادیمیکارێکیش وا تێدەگەم ئەم دەسەڵاتە موقویماتی بوونی نەماوە.
بەهۆی نەزانینی حوکمڕانی و بێزاری هاوڵاتیان و ئادانەکردنی ئەرکەکانی سەرشانی کە خزمەتکردنی هاوڵاتیانە، لە کاتێکدا دەبینین کۆمەڵێک پڕ و کۆمەڵێک قڕ و گیرفان خاڵی .
چ حکومەتێک لە دونیادا هەیە وەک ئەم دەسەڵاتە بێباک بێت و خۆشی گازولزافی حۆوکمداری لێبدات، هەموو تاوانەکانیش بخاتە مل غەیری خۆی، ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە وەک کۆتایی دەسەڵاتی عەباسیەکان دێتە بەرچاو، کە بەرگەی هێرشی تەتەرو مەغۆلەکانی نەگرت و کەس بەرەنگاری لە دەسەڵاتە گەندەڵەکە نەگرت، چونکە خەڵکی هەژارو نەخۆش و دەسەڵاتیش پارەو زێرو گەوهەرو ئازووقەی چەندەها ساڵی هەبوو، بەڵام میللەت بێبەش..
مێژوو لە کوردستان وا خەریکە هەمان شت کە بەسەر عەباسییەکان هات دەگەڕێتەوە، ئەگەر فریای خۆیان نەکەون.
اللهم هل بلغت اللهم فاشهد
Picsart-24-02-23-21-31-09-085