نوێترین

recent

05/07/2025

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەوتنەخوارەوەی در*ۆنێك ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە


 




 بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چەند میدیایەکی ئەلکترۆنیی فەرمی لە ئێران وا بڵاوکراوەتەوە، "گوایە شەوی رابردوو لە هەولێر بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەر بە ئیسرائیل."
 
وەزارەتی ناوخۆ هەموو ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "چەواشەکارین و دوورن لە راستی. نە بنکەی ئیسرائیلی لە کوردستان هەن و نە ئۆپەراسیۆنی واش ئەنجام دراون."
 
"شەوی رابردوو درۆنێک لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی لە نزیک هەولێر کەوتووەتەخوارەوە، ئەم هێرشانەش لەلایەن هەندێک گرووپی سەر بە حەشدی شەعبی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە ئەنجام دەدرێن، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی سنوورێک بۆ ئەم کارە تێکدەرانە دابنێن و رێکاری یاسایی بەرامبەر بە تاوانباران بگرنەبەر،" راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا وا دەڵێت.
 
لە راگەیێندراوێکی کورتدا کە شەوی 3ی تەممووزی 2025 بڵاویکردەوە، دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، کاژێر 9:58ی شەو، "درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایەخوارەوە."
 
راگەیێندراوەکە جەختی لەوە کردبووەوە، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085