نوێترین

recent

24/07/2025

ئەمە بۆ خراپە؟


 




'

چی بکرێت؟
بڕی (٩٧٤ ملیار) و (٨١٣ ملیۆن) دینار بۆ مووچەی مانگی (پێنج) گەیشتە ئەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ ئەوەی پارەی مووچەی مانگی شەش و حەوتیش بەخێرایی بێت، هەرەەها مانگەکانی دواییش دوانەکەوێت، پێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، بەتایبەت بە زوویی:
١- ئەو بەرهەمەی ئێستە ئامادەیە لە نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکرێت، بەردەوامیش بەبێ پێچ و پەنا بڕەکەی زیاد بکرێت تا دەگاتە (٢٣٠ هەزار) بەرمیلی ڕۆژانەو دواتریش (٤٠٠ هەزار) بەرمیل، بە پێی یاسای بودجە.
٢- بڕی ( ١٢٠ ملیار) دینار لە داهاتی ناوخۆ وەک بەشی خەزێنەی گشتی فیدراڵ بۆ مانگی شەش بە زوویی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بنێردرێت.
٣- ئاسانکاریی بکرێت بە تەواوبوونی کاری لیژنە هاوبەشەکانی ( پیاچوونەوەی بەرهەمی نەوت، هەڵسەنگاندن بۆ داهاتی ناوخۆ، هەڵسەنگاندنی پشکی ناوخۆی نەوت بۆ پاڵاوگە، تەوتینی مووچە، چارەسەرکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵ)
ئەمە بەرژەوەندی مووچەخۆران و خەڵکی کوردستانیشە.
عومەر گوڵپی
٢٤ی ٧ ی ٢٠٢٥

Picsart-24-02-23-21-31-09-085