نوێترین

recent

20/07/2025

میدیاکانی پارتی،بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی لە پاش هێرشە در*ۆنییەکان ئاشکرا دەکەن.





ڤا ناوەرۆکی ئەو ڕاپۆرتە ئاشکرا دەکات کە لیژنەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ ئامادەیان کردووە دەیدەن بە وەزارەتی نەوت و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. بەپێی ڕاپۆرتەکە ئێستا هەرێمی کوردستان ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی کەمتر لە 81 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە.

\ڕۆژی پێنجشەممە ڕابردوو، لیژنەیەکی تەکنیکی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ سەردانی هەولێریان کرد و ماوەی چوار ڕۆژ مانەوە، سەردانی هەموو ئەو کێڵگانەیان کرد کە بە درۆن هێرشیان کرابووە سەر. هاوکات بۆ ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕاپۆرتی خۆیان نووسی.
لەو ڕاپۆرتەی لیژنەکە ئامادەی کردووە ئاماژە بەوە کراوە، "لە 16ـی مانگەوە بەهۆی هێرشی درۆنییەوە توانای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بۆ 81 هەزار بەرمیل نەوت دابەزیووە".

بەم پێیە بێ، یەکێک لە خاڵەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەکارهێنانی 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە بۆ پێداویستی ناوخۆیی، بەڵام تا ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە هەرێمی کوردستان تەنیا دەتوانێت 31 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لەڕێگای سۆمۆوە هەناردە بکات. ئەمە لە کاتێکدایە بەر لە هێرشە درۆنییەکان هەرێمی کوردستان توانای هەناردەکردنی 280 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەبوو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی هەفتەکانی ڕابردوو بۆسەر ژێرخانی وزەی کوردستان، کارکردن لە پێنج کێڵگەی نەوتی وەستا، ئەوانەی دیکەش بەهۆکاری ئەمنی کارکردنیان سنووردار کرد.

لە هەرێمی کوردستان، 52 بلۆکی نەوتی هەیە، بەڵام تەنیا لە 9 بلۆک کار دەکرێت، هەشت بلۆکیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆکن و یەکێکیان لە سنووری /\.پارێزگای سلێمانییە.
سەرچاوە ئاڤا میدیا

Picsart-24-02-23-21-31-09-085