نوێترین

recent

23/07/2025

سوریا، بەفەرمی داوای پشتیوانی لە تورکیا دەکات.

 





وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، ئیدارەی سووریا بە فەرمی داوای پشتیوانی لە ئەنقەرە کردووە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، لە سەرووشیانەوە ڕێکخراوی “داعش”.

سەرچاوەکان لە وەزارەتی بەرگری تورکیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵیان ڕاگەیاندووە؛ تورکیا لەسەر داوای حکومەتی دیمەشق، هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ پێشکەشکردنی ڕاهێنان، ڕاوێژ و پشتیوانی تەکنیکی بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری سووریا.

سەبارەت بە پێکدادانەکانی پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا و دەستوەردانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق، سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەدا کە هێرشە چڕەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بووەتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان لە نێوان کۆمەڵگای درووز و حکومەتی دیمەشق، بەتایبەتی لە سوەیدا.

سەرچاوەکان جەختیان لەوەشکردەوە کە تورکیا “پابەندی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆیەتی” لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریاو مسۆگەرکردنی سەقامگیری.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە:”هاوکاری حکومەتە نوێیەکەی سووریا دەکات، کە بە فەرمی داوای پشتیوانی لە تورکیا کردووە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی داعش.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085