نوێترین

recent

23/07/2025

مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی، بە قورئان بەدەستی من بووایە کا عەلیم ئەکرد بە وەزیری دارایی!

 





مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی، بە قورئان بەدەستی من بووایە کا عەلیم ئەکرد بە وەزیری دارایی بمزانیایە ئەتوانێت مووچەی تەنها دوو خانەنشین بدات.
بیرتانە کاک نەوشیروان مستەفا کە مامۆستای ئەم بوو، فەرمووی: هەرکات ئێمە بووین بە وەزیری دارایی، ئەوجا گلەییمان لێبکەن.
ئیدی کە بوون بە وەزیری دارایی، مانگانە مووچەیان دا؟
هەرکەس قسەی زلی کرد، پەلی بگرن و بیکەن بە وەزیری ئەو بوارە، با تێبگات، قسەی زل جیایە و کردار و پلان و ستراتیژ جیایە.
یان بیکەن بە وەزیری تەندروستی، یان وەزیری شارەوانی، چونکە تەقلەی بە پسپۆڕێتی لێداوە، سەبع سەنایعە و، لەهەموو بوارێک قسە دەکات.
با هەر مانگێک لە وەزارتێک وەزیر بێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085