
پێشەوا هەورامانی بۆ مەسرور بارزانی:
پیاوی گەورە خەونەکانی گەورەن
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت "پیاوی گەورە، خەونەکانی گەورەن".
پێشەوا هەورامانی نووسیویەتی "سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەتوانێت! لەم فشارو سەختییانەدا پڕۆژەیەکی هێند گەورە بونیاد بنێت، لە وادەی خۆی تەواو ببێت و پڕۆژەکەش هەولێر بباتە قۆناغێکی دیکە کە ئەویش پڕۆژەی ئاوی هەولێرە".
هەروەها ئاماژەی بەوەکردوە "کێشەیەکی تەمەندرێژو بێ چارەسەر، بەڵام لەماوەی ساڵێکدا کارێک کراوە نزیکە لە مەحاڵ و تاوەکو سی ساڵی دیکە چارەسەری کێشەی ئاوی پاکی ماڵان لە هەولێر گەرەنتی دەکات".
هەورامانی دەڵێت "سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی باوەڕی بە چارەسەری یەکجاری ئەم جۆرە کێشانە هەیەو سەختییەکان وایان نەکردووە دەستبەرداری خەونە گەورەکانی ببێت بۆ بونیادنان".