نوێترین

recent

29/07/2025

شوان محەمەد،هیچ مەترسیەك لەسەر مووچەی مانگەکانی ٦و٧ـی مووچەخۆرانی هەرێم نیـە.


 




پەرلەمانتارێکی پارتی زانیاری سەبارەت بە مووچەی مانگی شەش و رادەستکردنی نەوت ئاشکرا دەکات

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات، هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت و رادەستکردنی نەوت نییە.
شوان محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، هیچ مەترسییەك لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگەكانی شەش و حەوت نییە.
نابراو روونیکردۆتەوە، رێككەوتن كراوە و هەردوولا پێوەی پابەندن بۆ ئەو مەبەستەش چوار لیژنە پێكهێندراون و كارەكانیان دەكەن كە لیژنەكان تایبەتن بە پرسی تەوتین، داهاتی نانەوتی، بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو و رادەستكردنی نەوت.
شوان محەمەد دەڵێت، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو راپۆرتەی لەبارەی بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو ئامادە دەكرێت و بریار لەسەر دۆسیەی نەوت دەدرێت و بە رادەستكردنی نەوت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085