
ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ، حكومه‌تی هه‌رێم به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت خۆیان بدزنه‌وه له‌و ڕێككه‌وتنه‌ی واژویان كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی دارایی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق، وتویه‌تی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌نده به ڕاده‌ستكردنی 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به كۆمپانیای سۆمۆ، له‌گه‌ڵ ناردنی 120 ملیار دیناری مانگانه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی عێراق ئه‌وه‌شی وتووه، ناردنی مووچه به‌نده به پابه‌ندبوونی هه‌رێم به‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه واژوو كراوه كه یه‌كێك له به‌نده‌كانی ڕاده‌ستكردن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وته كه هێشتا هه‌رێم جێبه‌جێی نه‌كردووه.
وتیشی: ڕێكه‌وتنه‌كه به ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم واژوو كراوه، به‌ڵام ئیستا ده‌ه‌وێت ته‌نیا به ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ به‌غدا مووچه خه‌رج بكات و خۆیان له ناردنی نه‌وته‌كه بدزنه‌وه.