نوێترین

recent

26/06/2025

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیانپێکردەوە.




 

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیپێکردەوە و راگەیاندنی فڕۆکەخانەکەش ئاماژەبەوە دەکات:" هێڵە ئاسمانییەکان بەپێی پلانی خۆیان دوایی ڕێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکانیان، گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێدەکەنەوە".


بەشى پەیوەندییەگشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا دوای بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی عیراق بەڕوی جوڵەی فڕۆکەوانیدا، ئێوارەی ئەمڕۆ (25ی6ی2025) یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی لەلایەن هێڵی ئاسمانی عیراقیەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەپێچەوانەوە ئەنجام درا".

"بڕیارە هێڵە ئاسمانییەکانی دیکەش بەپێی پلانی خۆیان دوایی ڕێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکانیان، گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێبکەنەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و ئێران ماوەی 12 رۆژ بوو، ئاسمانی عیراق و هەرێمی کوردستان بە رووی گەشتە ئاسمانییەکان داخرابوون، دوێنێش لەگەڵ راگەیاندنی ئاگر بەست، گەشتە ئاسمانییەکان دەستیپێکردەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085