
سه‌رۆكی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هێرش و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن.
شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یرانی 2025، یۆری ئۆشاكۆڤ، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕووسیا و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هێرش و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێرانیان كرد و پوتن، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كردووه.
یۆری ئۆشاكۆڤ گوتووشیه‌تی، پوتن به تره‌مپی ڕاگه‌یاندووه، دۆخی نێوان ئێران و ئیسرائیل زۆر نیگه‌رانكه‌ره و مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێیه.
ئۆشاكۆڤ باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوو سه‌رۆك، به دووریان نه‌زانیوه جارێكی په‌نا ببرێته‌وه به دانوستانه‌كان بۆ چاره‌كردنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پوتن ئاماده‌یی خۆی نیشان داوه بۆ نێوه‌ندگیریی و دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوه‌زه‌یرانی 2025، گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ گەیشتنە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدار، کاتێک ئیسرائیل بە زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "شێری ڕاپەڕیو" چەندان هێرشی ئاسمانی کردە سەر زیاتر لە 200 ئامانجی ستراتیجیی لەنێو خاکی ئێران‌دا.
ئیسرائیل، لە هێرشە ئاسمانییەکانیدا بنکە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهانی بۆمباران کرد و بە گوێرەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، زیان بەو بنکە ئەتۆمییانە گەیشتووە. بە پێی میدیای ئێرانی، لە هێرشەکاندا شەش زانای ئەتۆمیی ئێرانی کوژراون.
هەر بەگوێرەی میدیای ئێران، لەو هێرشە ئاسمانییانەدا، ئیسرائیل ژمارەیەک لە باڵاترین فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی کوشتووە، لەنێویاندا محەممەد باقری، سوپاسالاری هێزە چەکدارەکان و حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، هەروەها فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانیش لەنێو کوژراوەکاندان.
باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل‌دا 78 کەس کوژراون و 320ـی دیکە بریندار بوون.