نوێترین

recent

11/06/2025

کەناڵی CNN-ی ئەمریکی، هەرێمی كوردستان ساڵی رابردوو بەشی ١٢ مووچە داهاتی هەبووە.




 

دەزگایەکی میدیای ئەمریکی زانیاری گرنگ لەبارەی داهاتی هەرێمی کوردستان ئاشکردەکات و دەڵێت، سرابردوو هەرێمی کوردستان بەشی ١٢ مووچە داهاتی هەبووە، کە بەشێکی سەرەکی پشتی بە داهاتی فرۆشتنی نەوت بەستووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی لە راپۆرتێكی ڤیدیۆیدا بڵاویكردەوە، هەرێمی كوردستان لە ساڵی رابردوودا ١٢ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە كە ٨٧٪ ئەو داهاتە لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستكەوتووە و بە پلەی یەکەم پشتی بە نەوت بەستووە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە، لەدوای بڕیاری راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانی لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە، زیانی زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلاری هەبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەردەوام رەتی دەکاتەوە نەوت بە قاچاخ بفرۆشێت، هاوکات هەر فرۆشتنی نەوت بە قاچاخ و رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆ بووەتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لەم هەموو داهاتەى لەبەردەستیدا بووە ئامادەنەبوو بۆ جەژن مووچەیەک بداتە مووچەخۆران.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085