
پەشیمانبوونەوەو سەپاندنی زوڵم
پەشیمانبونەتەوە لە دابەزاندنی نرخی کارەباو دەیانەوێت ئەم نرخە بەرزەی ئێستا بەنایاسایی دیارکراوە جێگیربکەن..
بڕیاربوو لە سەرەتای (مانگی نیسان) نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دابەزێنن، نەیان کرد.
ئێستا نرخێکی گران جێگیرە بەم شێوە
لە (١٠٠ هەتا ٦٠٠ کیلۆوات هەر کیلواتێک بە دینار) واتە کۆی گشتی( ٦٠ هەزار دیناری مانگانە) .. کە نزیکەی ٣.٧ ئەمپێری بەردەوام دەبێت.
لە (٦٠٠ کیلۆوات هەتا٧٥٠ کیلۆوات) هەر کیلۆیەک دەبێتە ١٣٣ دینار واتە کۆی گشتی (٨٠ هەزار دیناری مانگانە) کە نزیکەی ٤.٧ ئەمپێری بەردەوام دەکات.
لە (٧٥٠ كیلۆوات هەتا ٩٠٠ کیلۆوات) هەر کیلۆیەک دەبێتە ١٦٦ دینار، واتە: کۆی گشتی دەبێتە (١٠٥ هەزار دیناری مانگانە) کە نزیکە ٥.٦ ئەمپێری بەردەوام دەکات!
ئەگەر لە ٩٠٠ کیلۆ وات زیاتر بەکاربێت.. هەر کیلۆیەک لە ١٦٦ دینارەوە دەستپێدەکات و ٢٠٠ تێدەپەڕێنێت.
واتە: ١٠ ئەمپێری بەردەوام، نرخەکەی زیاترە لە ٢٠٠ هەزار دینار
iعلی حەمەصاڵح.