نوێترین

recent

01/09/2024

عطا حاجی: کــــــــــــ.ۆی.لەی سەردەم.!

 


کۆیلەی سەردەم"
عطا حاجی"
(ئــــــــەگەر ئازادی وەك باران ببارێت ئەوان چەتری بۆ هەڵ ئـەکەن)
ئەمەش نموونەی دەستەباڵابوونی حیزب وبنەماڵەی کوردیە!...
-لەسەدەی ١٨ و ساڵی ١٧٨٧ زاینی بازاڕێ کڕین وفرۆشتنی کۆیلەو کەنیزەك وخەسێنراو لەئەفریقاو ئاسیاوبەگشتی جیهان گەرم بوو.
کاتێك کەسێك ئەکرا بەکۆیلە هەموو ئاواتی ژیانی ئەوەبوو لەکۆیلایەتی ئازاد بکرێت..
سەرەڕایی خراپی ودڕندەیی خاوەنەکانیان-ناچاربوون ئەوەی گەورەکانیان بپەرستن هێڵی سوری خانەوادە لەهاوسەرەوە بۆ خوارەوە نەبەزێنن لەئاست لەهەموو ئەندامانی خێزانەکـە تەنها کۆیلەیەك بن وهیچی تر....
ئەوەی کەزۆر منی نیگەران کردووە لەئێستادا ئازادیەکی ڕەها هەیە بەڵام خەڵكاکنێك خۆیان بەزۆر ملیان ئەکەنە ژێر پەت وبەندی کۆیلایەتی دا... ئەمەش لەهەرێمی کوردستان ڕەنگی داوەتەوە...
بەڵام بەشێوازێکی نەرم ولەسەرخۆ کارگەی بەرهەم هێنانی کۆیلەیان دروست کردووە ئەوەش خەسڵەتی هەندێك لەحیزبەکانە کەبەردەوام تۆوی کۆیلایەتی ڕۆئەکەن دواتر بەرهەمەکەی بەم شێوەیە ئەچننەوە.،.
لەساڵی ١٨٠٧ لەشانشینی یەکگرتوو بایکۆتی بازرگانی کردن بەکۆیلە دراو هەریەك لە (تۆماس کلارکسن و گرانڤیل شارپ کۆمەڵەی هەڵوەشاندنەوەی بازرگانی کۆیلەیان دامەزراند)، پێیانوابوو کۆتاییهێنان بەو بازرگانییە یەکەم هەنگاوە بۆ بنبڕکردنی کۆیلایەتی بە تەواوی. ئەوان هۆشیارییان سەبارەت بە مەرجەکان بەرزکردەوە (لەوانەش لەگەڵ بڵاوکراوەکانی کۆیلەکانی پێشووی وەک ئۆلاودا ئیکیانو)، بایکۆتی کاڵا بەرهەم هێنراوەکانی کۆیلەیان کرد و داواکارییان پێشکەش بە پەرلەمان کرد.
ساڵی ١٨٣٨ پەرلەمانی بەریتانیا بڕیاری ئازاد کردنی کۆیلەکانی دەرکردو هەمو بەکۆیلە کراوەکان قەرەبوو کرانەوە...
ئەوانەی ئەمڕۆ شانازییان بە ساڵیادی ٣١ئابەوە کرد جێگای بەزەیین وهەندێکیان نازانن لەو ڕۆژەدا چی ڕووی داووە~!
31/08/2024
Picsart-24-02-23-21-31-09-085