نوێترین

recent

29/08/2024

زانیاریی نوێ لەسەر ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشت.

 


کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئابی 2024 لە بەغدا لە ماڵی د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو.


بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی نزیک لە پارتی بڵاویانکردووەتەوە، "لە کۆبوونەوەکەدا دوای ئەوەی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق راپۆرتی خۆیان خستەڕوو، لەسەر ئەو بنەمایە شاندی دارایی عێراق رەزامەندییان نیشانداوە بە خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت، کە بەم زووانە رێکارەکان تەواو بکرێن".


ئەوەشخراوەتەڕوو، "وەزیری دارایی عێراق لە رێگەی شاندی وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەزامەندی نیشانداوە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت، ئەوەش دەکرێتە راپۆرتێک تاوەکو لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی بەدەستبهێنێت".


بەهۆی گەشتکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت، بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا باسی پرسی مووچەی مانگی تەمووز بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085