نوێترین

recent

29/08/2024

ڕۆژنامەنوسێکی کەرکوك: وتەیەکی جیاواز و دوو بەیانی جیاواز.!




بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە کاتی کەوتنە خوارەوەی درۆنە تورکیەکە لە شوێنێ ڕوداوەکە لە گەڕەکی تسعینی شاری کەرکوک


جێگری فەرماندەی هێزە ئاسمانیەکانی عێراق وتی ، ئەمە درۆنی تورکیە و لە سنوری سلێمانیە و هاتوە و هێزەکانمان خستویانەتە خوارەوە.

دواتر زانیاری ئاسایشی عێراقیش بڵاوی کردەوە درۆنەکە دوای چەند جارێکی ئاگادار کردنەوە لە لایەن هێزە ئاسمانیەکانی عێراق بە چەکی دژە ئاسمانی فەرەنسی لە جۆری (بانستیر) خراوەتە خوارەوە.

دواتر لە بەیانیامەی قیادەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، تەنها ئاماژە بە بونی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە دەکات لە ئاسمانی کەرکوک و دان دەنێ بەوەی فڕۆکەکە تورکیە بەڵام دەڵێت لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەکەی دەکەین.


ئەم ڕوداوە جگە لەوەی هاوڵاتیانی بە گشتی دڵخوش کردوە ، بەڵام بۆ عێراق لەوەیە ببێتە هۆکاری ئیحراجی و سەرئێشەیەک کە نازانێ چۆن خۆی لێ بپارێزێ.

عێراق لەوەیە بۆ خۆ ڕزگار کردن لە سەر ئێشەی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی بە جۆرێک لە جۆرەکان خۆی لەو ڕوداوە بێ ئاگا بکات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بخاتە ناو ڕوداوەکەوە.

ئیتر هەرچی بێت مەسجێکی باش بوو بۆ تورکیا کە بیەوێ بە درۆنەکانی ئاسمانی عێراق ببەزێنێ سەلامەت لێی دەرناچێ. 

چیا نوری

پ


 

Picsart-24-02-23-21-31-09-085