نوێترین

recent

28/08/2024

ووتەبێژی یەکێتی: عێراق لە خۆیەوە مووچەی خەڵک نابڕێت، ناو زیاد دەکرێت بۆیە مووچە دەبڕێت.

 


سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت" عێراق لە خۆیەوە مووچەی خەڵک نابڕێت، ناو زیاد دەکرێت بۆیە مووچە دەبڕێت و کيشەی بۆ دروست دەکرێت، ئەگەر دەیانەوێت ناو زیاد بکەن و خەڵک دابمەزرێنن، با داوا لە عێراق بکەن، بەڵام بە بێ ڕەزامەندی عێراق نابێت."
وتیشی،" پێویستە عێراق مووچەی ئەوانە ببڕێت کە لە لیستەکە زیاد دەکرێن، ئەوانەشی تەواون و گومانیان لەسەر نییە دەبێت مووچەکانیان بنێرێت، پارتی واز لە زیاد کردنی ناو ناهێنێت یەکێتی دژی ئەوەیە، بابەتی هەژماری من و هەژماری تۆ و زیاد کردنی ناو دەبێ کۆتایی پێ بهنرێت، پێمان وایە دەبێت ئەو بڕیارەی لە مەحکەمەی ئیتیحادی بڕیاری لێدراوە سەبارەت بە مووچە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت."
Picsart-24-02-23-21-31-09-085