یانەی بەرشەلۆنە ئامادەكارییەكانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ ئيڵچی تەواو دەكات كە لە كێبڕكێی گەڕی شەشەمی خولی ئیسپانیدایە.
لە ڕاهێنانەكاندا هەموو یاریزانە بەردەستەكان بەشدارییان كرد، لەگەڵ ئەندێر ئەسترالاگا یاریزانی تیپی لاوان كە بە ڕوخسارێكی نوێی بارسا دادەنرێت.
چاڤی ئەستێرەی ڕاهێنانەكە بوو، لە پاش نوێكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ كاتالۆنیا تا هاوینی 2026.
تیپە زەبەلاحەكەی كاتالۆنیا هەوڵدەدات قەرەبووی دۆڕاندنەكەی بەرامبەر بە بایرن میونشن بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بكاتە، لە خولی گروپەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، و پێنجەم بردنەوەی لەسەر یەك لە لیگادا بەدەست بهێنێت.
بەرشەلۆنە لەئێستادا لە پلەی دووەمی خولی ئیسپانیدایە و خاوەنی 13 خاڵە، بە جیاوازیی دوو خاڵ لە دوای ڕیزبەندی یەكەمەوەیە كە یانەی ڕیاڵ مەدریدە.
