نوێترین

recent

25/06/2019

بوغزى جەنگاوەرانى ئاین لەپاڵ نیقابەکەى زەینەبدا


وڵات _ چلانە قارد

دووعاى کچە ئێزیدى کاتێک موسڵمان بوو لەلایەن کەسوکارەکەیەوە کوژرا ئەوەش لاى جەنگاوەرە ئیسلامیەکان کاردانەوەیەکى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا، بەڵام ئەوکات سۆشیاڵ میدیا لەئارادا نەبوو، ئێستا کە ئەوان خاوەنى پێگەى خۆیانن لە سۆشیاڵ میدیا تەنها بۆ ئامڕازێکى شەڕکرد دەگەڕێن بۆغزى خۆیان هەڵڕژن، بۆیە زەینەب ئەمجارە ئامانجەکە بوو.

زەینەب محمەد کاتێک ویستى لەسەر لە ڕیزى پێشەوە یەکەمەکان کوردستان بوەستێت بەڵام ڕێکخەرى کۆنفراسە دەیباتە ڕێزى داوە، ئەوەش کاردانەوەى زۆى بەدواى خۆیدا هێنا لاى شەڕکەرانى ئاین.

زەینەب محمەد خۆى دەڵێت: "بەڵى شوێنەکانیان ئاڵوگۆڕ پێکردووە، بەڵام پیم ناخۆشە خەڵک لەسەر من گرفت دروست بکەن".

ئێستا دوو چین شەڕ لەسەر زەینەب دەکەن، بەشێکیان ئەوانەن کە هاوشێوەى خۆین، واتە لەتایپى سەلەفین، ئەم دۆخەى زەینەبیان کردووە ڕەمزى سەرکەوتنى ئاینى و بەسەر عەلمانیەدا.

وەکو ئەم ژنە کە ناوى دایکى مەڕوەیە هاوشێوەى زەینەب نیقابە، کە بەبێ ناساندنى خۆى، پێى وایە "ئیسلام سەرکەوت و عەلمانیەت" ڕسوابووە.



چینێکى دیکە ئەوانە کە بێباوەڕن یان لبڕاڵن خاوەنى بیرۆکەیەکى ئایدۆلۆژى دژە ئیسلامى قوڵن، بڕوایان بە بابەتەکە نیە.

ڕەگ و ڕیشەى ئەم شەڕە هى ئێستا نبە، بەڵکو بۆ هەشتاکانى سەدەى ڕابردوو دەگەڕێتەوە کاتێک ئیخوان موسلیمین ڕەگى خۆى لەکوردستان داکوتا و ڕەوتێکى چەپى توندیش لەکوردستان هەبوو، ئەم دۆخە نەک پاکتاوى فکرى بەڵکو پاکتاوى جەستەیشى لێکەوتەوە چەندین کەس بەو هۆیەوە کوژرا دواتریش شەڕى نێوان بزوتنەوە و یەکێتى و پارتى هەمان بەرگرى بەبەردا کرا و تا سەرەتاى دوو هەزارەکانیش ئەم شەڕە لەڕووى ئایدۆلۆژیاوە ووجودى هەبوو.

بەگوێرەى ووتەى کەسایەتیەکى باڵاى یەکگرتووى ئیسلامى، کەئێستا بۆچونى زۆر گۆڕاوە کاتێک پەیوەندیم پێوەکرد لەسەر زەینەب ووتى تکایە باناوم نەیەت، ئەو باسى ئەوەیکرد، لە ٨٠ کاندا تەنانەت تا نزیکى ٩٠ کانیش چەندین جار خێزانى بە نیقابەوە لەناو بازاڕ گێڕاوە بۆ ئەوەى ڕکابەرەکانى خۆى لە چەپەکان و علمانیەکان تێکبشکێنێت و شەڕى دەرونیان لەگەڵ بکات، ووتى: "هەڵەیەک بووە ئێستاش سەلەفیەکان لەو هەڵەیەدان".

بەڵام پێچەوانەوە ئەو بۆچونە ئێستا سەلەفیەکان زۆر لەبروەدان، تەنانەت خەریکە لەزانکۆ و بازاڕ و مزگەوت و شوێنە گشتیەکان ڕەگ دادەکوتن، شوێن پێیان بەڕەوتى کراوەى ئیسلامى لێژکردووە.

سەلام عەبدولکەریم، مامۆستاى زانکۆ لەوبارەیەو نایشارێتەوە ئیسلامى کراوە لەکوردستان بەرەوە پاشەکشە دەڕوات و ئیسلامى ڕادیکاڵ خەریکە هەژومنى خۆى بەسەر سەرجەم دامەزراوەکاندا دەسەپێنێت، ئەو دەڵێت: "سەلەفیەکان لەمزگەوت و زانکۆ و شوێنە گشتیەکان جێپێیان قایم کردووە".

سەلەفیەکان زەینەب بەکاردەهێنن بۆ ناساندنى مارکە ئاینیەکى خۆیان کە نیقابە

بەبڕواى شارەزایانى ئیسلامى ئەم شەڕەى ئێستا سەلەفیەکان و تایپێک لە ئیسلامیەکان دەیکەن، بەشێکە لە هەژموونى خۆسەپاندن لەناو کۆمەڵگاکەدا، ئەمەش بەلاى نوسەرێکى وەکو سۆران سێوکانى کە شارەزایە لەمێژو ئەدەبیاتى ڕەوتە ئیسلامیەکان جێگەى مەترسییە، بەڵام سۆران لەم هاوشانى قسەکانى ئەو مامۆستایەیى زانکۆ، باوەڕى وایە ئەم پرسەى زەینەب بەشێکى خۆ خاڵیکردنەوەیە.

 ئێستا دەیان پەیج و ئەکاونت مارکێتینگ بۆ بیرى سەلەفیەت دەکەن و نیقاب بە ڕەمزى کەرامەت وێنا دەکەن، لەوبارەیەوە بانگەشەى ئاینى بۆ دەکەن، ئەمانەش ڕەگ و ڕیشەیان بۆ سەلەفیەکان دەگەڕێتەوە، کە عەبدولەتیف سەلەفى ڕابەرایەتى دەکات، بەوتەى بەشێک لەکەسایەتیە سۆفیەکان بەفەرمانى سعودیە دەجوڵێتەوە و بیرى وەهابەیت بڵاودەکاتەوە.

بەڵام مەلا مەزهەر کە زیاتر تابیعى شێخانە و بەکەسێکى ئەهلى تەسەوف خۆى دەناسێنێت و پێچەوانەى سەلەفیەکان بۆچونەکانى بڵاودەکاتەوە، لەم پرسەدا نەک هاوسۆزە لەگەڵ زەینەب بەڵکو دەڵێت: " بابێتە مزگەوت و خەڵاتى دەکەم".

بۆچى نیقاب؟

سەلەفیەکان لەماوە ١٠ ساڵى ڕابردوودا وەکو پەیڕەوکردنى بیرى وەهابیەت لەکوردستان، کۆمەڵێک ڕەمزیان بەکارهێناوە بۆ وێناکردنى کەسایەتى مەعنەوى خۆیان، یەکەم نیقاب دووەم شەڕواڵى کورت، ئێستا لەناو ئاخندا سەلەفیەکان بەرگرى لە ئازادى تاک ناکەن، بەڵکو بەرگرى و مارکێتینگ بۆ ئەو ڕەمزە ئاینەیى خۆیان دەکەن.




مەترسى ئەم دۆخە چیە؟

بەگوێرەى چەندین توێژینەوە و ڕاپۆرتى هەواڵگرى، چەندین کەس لە سەلەفیەکان  کوردستان کە هەڵگرى بیرى توندڕەوى ئاینین ئەم هێرشانە ئەنجام دەدەن لە هەر ئەگەرێکدا بۆیان بگونجێت کاردانەوەکانیان بگۆڕن و بۆ کردار، بۆیە مەترسى هەڵکشانى توندوڕەوى ئاینى و بیرى سەلەفیەت کە ئەم جەنگە دەروونیە دەکات، گرنگى نیە جەنگى ڕاستەقینەش نەکات.

پێشتر مەریوان نەقشبەندى بەرپرسى پێکەوەژیانى ئاینى لە وەزارەتى ئەوقاف چەندین جار مەترسى خۆى نەشاردووەتەوە لەبەرامبەر دەرکەوتنى ئەو بیرە توندڕەوەى لەناو توێژێکى ئیسلامیەکان سەریهەڵداوە و هەڕەشە لە پێکەوەژیان دەکات، کە ئەوەش بەوەسفى توێژەران، "جەنگاوەرانى ئاینن".




Picsart-24-02-23-21-31-09-085