له پێشهاتێكی نوێ‌دا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی نه‌یمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی، ئه‌و یاریزانه ناوی یانه نوێیه‌كه‌ی بۆ هاوڕێكانی ئاشكرا كردووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی، ئاشكرایكردووه نه‌یمار به وه‌تسئاپ قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له بارسێلۆنا كردووه و پێیگوتوون "من دڵنیام ده‌گه‌ڕێمه‌وه بارسا".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نه‌یمار له نامه‌كه‌یدا 4 وشه‌ی نووسیوه "خه‌متان نه‌بێ، من دێم".
به‌پێی سپۆرت، نه‌یمار دڵنیایه له گه‌ڕانه‌وه بۆ بارسێلۆنا، به‌ڵام بێگومان كاره‌كه به‌و شێوه‌یه ئاسان نییه و كۆششێكی زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یمار بگه‌ڕێته‌وه ریزه‌كانی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی.
