

یه‌كێتی نیشتمانی هۆشدارییه‌كی توند به پارتی ده‌دات له‌ئه‌گه‌ری پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌بێ ئه‌و حزبه، سه‌ركردایه‌تییه‌كی حزبه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌بێ یه‌كێتی پێكبهێندرێت، سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌سه‌لاَتی تا دێگه‌ڵه ده‌بێت.
سیروان كوێخا نه‌جم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ڕایگه‌یاندوه: ئێمه بیر له‌ڕێگا چاره‌یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری كابینه‌ی حكومه‌تیش نه‌كات، له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا باش بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایی بكاته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: دانوستان وگفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی تائێستا له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌رده‌وامه‌و داواكارییه‌كانی یه‌كێتیش به‌ته‌واوی ره‌تنه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر شێوازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌نێوان یه‌كێتی وپارتیدا هه‌یه.
ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی یه‌كێتی بهSNNی وتوه: ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌ی به‌شداری له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا نه‌كات، ئه‌وا ئه‌و حكومه‌ته لاواز ده‌بێت و سه‌رۆكه‌كه‌شی له دێگه‌ڵه به‌ولاوه ده‌سه‌لاَتی نابێت.