بەردەوامی باران بارین و لافاو لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بۆتە ھۆی زیادبونی ئاو لەبەنداوی دووکان ، سەرباری زیانگەیاندن بەھەندێ زەویی کشتوکاڵی و ناوچەی گەشتیاری لەدوکان، ئێستا ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لەچاوەڕوانی و نیگەرانی سەررێژبونی بەشێکی بەنداوەکەدان کەبۆتە جێی سەرنجیان.
مێژووی بنیاتنانی بەنداوی دووکان
بەنداوی دووکان لە ساڵانی ١٩٥٤ تا ١٩٥٩ لەسەر ڕووباری زێی بچووکدا و لە پارێزگای سلێمانی دروست کراوە، ئەم بەنداوە٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی و نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لەشاری کەرکووکەوە دوورە.
بەردی بناغەی ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٥٤ لە لایەن مەلیک فەیسەڵەوە دانرا،بەنداوەکە لەلایەن کۆمپانیای دۆمیز بالوتی فەرەنسییەوە ئەنجام درا بە سەرپەرشتی ھەردوو کۆمپانیای بنی دیکن و کۆرلی.
بەرزی دیواری بەنداوەکە ١١٦.٥ مەترە، درێژییەکەی ٢٦٠ مەتر و ئەستوریی بەنداوەکە لەبنکەکەیدا ٥٤ مەترە و لە بەشی سەرەوەی ٦.٢٠ مەترە . بەرزی بەنداوەکە لەئاستی ڕووی زەریاوە ٥١٦ مەتر و ڕووبەری ئەو زەوییەی کەبەنداوەکە ئاوی ئەدات ١١٦٩٠ کیلۆمەتر دووجایە، بەنداوی دووکان توانای ھەڵگرتن و کۆکردنەوەی بڕی ٦.٨ ملیار مەتر سێ جا ئاوی ھەیە .
بەنداوی دووکان بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە بەکار دەھێنرێ:
١. ھەڵگرتنی ئاوی باراناو.
٢. بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا بە بڕی ٤٠٠ مێگاوات بەھۆی ٥ تۆرباینەوە.
٣. ئاودانی ڕووبەرێکی زەوی بە بڕی ١.٥٠٠.٠٠٠دۆنم لە دەشتەکانی ناوچەی ھەولێرو کەرکووک.
٤. بەخێوکردنی ماسی.
٥. کەم کردنەوەی مەترسی لافاو.
کێشی بەنداوەکە، فشاری ئاو، فشاری بەرزبونەوەیی ئاو، فشاری شەپۆلەکان، فشاری زەمین لەرزە
کەمکردنەوەی مەترسیەکانی رووخانی بەنداوی دووكان
بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی رووخانی بەنداوی دووکان وەک رێوشوێنێکی پێویست لەسەرەتای بنیاتنانیدا سەررێژگەی تایبەتی بۆ دروستکراوە کەبە Emergency: Bell-mouth Spillway ناسراوە واتە سەررێژگەی شێوە جەرەسی بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان کەئەمەیان قەبارەی (٢٤٥٠) مەترەسێجا لەچرکەیەکدا ئاو پێیدا تێپەڕدەبێت و لەحاڵەتە لەناکاوەداندا بۆ (١٨٦٠) مەترەسێجایە بۆ چرکەیەک.
سەررێژگەکەی بەنداوی دوکان کەبە Spillway ناسراوە رێگایەکە بۆ سەرفکردنی ئەو ئاوەی لەنێو دەریاچەکەدا کۆبۆتەوە تا نەبێتە ھۆی فشار گەیاندن بەبەنداوە سەرەکییەکە و بەر لەوەی ببێتە ھۆی ھەر گرفتێک ئەو بڕەی زیادە لەسنوری دیاریکراو بۆ بەنداوەکە لەرێی ئەو سەررێژەوە دەچێتە دەرەوە.
بەو جۆرە و جیاواز لەو ئاوەی لەرێی دەرچەی تایبەتی سەرەکیی بەنداوەکە و بۆ ھەر مەبەستێک کەبەکاربھێنرێت ئاوی دەریاچەکە بەر دەدرێتەوە و پارێزگاری ئاستی ئاوی دەریاچەکەی پێ دەکرێت، سود لەسەررێژگەکە دەبینرێت بۆ دەرکردنی ئەو ئاوە زیاد لەپێویستە، ئەمەش ئەگەر بیشوبھێنیت بەتانکی ماڵان، دەبینیت سەررێژگەکە رۆڵی بۆری تەنفیز دەبینێت و ناھێڵێت ئاوەکە لەو سنورەی بۆی دیاریکراوە زیاتر ببێت و سەربکەوێت بۆ سەر بەنداوەکە، بەو جۆرە لەوشوێنەی بۆی دیاریکراوە دەردەچێتە دەرەوەی بەنداوەکە.
ش
لەباری ئاساییدا چەند ھۆکارێک ھەن کاریگەرییان ھەیە لەسەر بەنداوەکان:
کێشی بەنداوەکە، فشاری ئاو، فشاری بەرزبونەوەیی ئاو، فشاری شەپۆلەکان، فشاری زەمین لەرزە
کەمکردنەوەی مەترسیەکانی رووخانی بەنداوی دووکان