له به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكادا كه
له رۆژنامه‌ی)ستاڕ ئاند ستریپس)
بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به كاروباری
سه‌ربازی، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "نیوه‌ی ئه‌ندامانی لیوایه‌كی نوێی شه‌ڕكه‌ری
سه‌ر به هێزی زه‌مینی 25 كه له سه‌ربازگه‌ی فۆرت رایت له ئالاسكا جێگیرن، له
هاوینی داهاتوودا له عێراق بڵاوه‌یان پێده‌كرێت".
له به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكادا ئاماژه
به‌وه‌كراوه "ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا شوێنی لیوای شه‌ڕكه‌ری یه‌ك له فیرقه‌ی
101 ده‌گرێته‌وه و به رێگای ئاسمانی ده‌گوازرێنه‌وه و ئه‌وه‌ش به‌شێكه له پرۆسه‌ی
ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وامی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پاڵپشتیكردنی هاوپه‌یمانێتی نیوده‌وڵه‌تی".
"تیمی لیوای سێیه‌می شه‌ڕكه‌ر له فیرقه‌ی
82 كه له ئاسمانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه و باره‌گاكه‌یان له فۆرت پراگه له كارۆلاینای
باكوور، ئه‌وانیش وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وام ده‌گه‌نه ئه‌فغانستان
تا له‌وێ پاڵپشتیی ئۆپراسیۆنه‌كان بكه‌ن".
له كاتێكدایە ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه بوونی هێزه‌كانی له عێراق به ئامانجی مه‌شق و راهێنان
و راوێژیی ئه‌منییه بۆ هێزه‌كانی عێراق، نه‌ك بۆ شه‌ڕكردن.
