نوێترین

recent

18/07/2017

به‌په‌له‌ : وردەکاری وهۆکاری دوا کەوتنی موچە ئاشکرا دەبێت



ماوەیەک پیش ئێستا لێژنەیەک لە بانکی مەرکەزی بغداد  چونە بانکی کوردستان بۆ   لێکۆڵینەوە لەوە بکەن ھۆکاری نەناردنی کەشفی حسابی بانکی کوردستان لە ماوەی ٢ مانگی رابردو چییە!!!

 ھۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕایەوە   کە بانکی کوردستان پارەیەکی زۆر رەوەنەی دەرەوە دەکات کە ھی  بەرپرسەکانی پارتیە! بە تایبەت نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و کورەکەی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان  و کەسە نزیکەکانیان 


وە لەو پرۆسەیە* شێخ سالار کە سەرۆکی بانکە و محمد شاسوار* کە ناز ناوی حمە اغایە" جێگریەتی  و خزمی نێچیرڤان بارزانیه‌ و چەن کەسێکی ترن بە ناوەکانی بوستام عبود جنابی* کە دەسی زۆر دەروا لە بانکی مەرکەزی و مدیر مفەوزە لە بانکی کوردستان و (تانیا )* کە بەرێوبەری ئای تیە 
کیفا* کە لە دەستەی کارگیریە دەست کاری ژمارەو داتاکان دەکەن کە وایان کر لێژنەی مەرکەزی ھیچی دەس نەکەوێت لە بەرامبەر ئەوە بانکی مەرکەزی سیولەی بۆ ماوەی یەک مانگ راگرت  وەک سزایەک بۆ بانکی کوردستان وە لەئێستادا بانکی کوردستان و ئەو ناوانەی کە بڵاوكراونه‌ته‌وه‌  خەریکی ئامادە کردنی پلانێکی ترن ئەویش بە بەخشینی سلفەی کراوە بۆ فەرمانبەران بۆ پەردە پۆش کردنی کارەکانیان وە لێژنەی مەرکەزی بەغداد بەم کارە ئاگادار نین


ئاژانسی وڵات
سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ری گروپی سه‌وز ( ماڵپه‌رێكی نزیك له‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان)ه‌
Picsart-24-02-23-21-31-09-085