

هێزه‌كانی دژه تیرۆر له‌راگه‌یه‌نراوێكدا پیلانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆرستانیان بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوك ئاشكراكرد‌و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردوه كه خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه‌كان و هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ین كه پاش شكاندنی پیلانگێڕی و له‌ناوبردنی تیرۆرستان، توانراوه كۆنترۆڵی سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه بكرێت كه داعشی تیادا بووه و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رێكی تر، ده‌زگای دژه تێرۆر و ئاسایش و هێزه تایبه‌ته‌كان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ئاماده‌باشیدان و پلان و رێوشوێنی ئه‌منیی نوێ و توندوتۆڵ گیراوه‌ته‌به‌ر.
ده‌قی راگه‌ینراوه‌كه.....
-له‌سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی رزگاركردنی موسڵ، كه‌ركوك كه‌وته به‌ر هێرشی چه‌كدارانی داعش كه مه‌به‌ستیان لێی داگیركردنی شاره‌كه بوو.
-به‌هه‌مان ته‌كنیك و تاكتیكی داگیركردنی موسڵ پێش دوو ساڵ، نیوه شه‌وی 21/10/2016 هێزێكی شه‌ڕكه‌ر و ئاماده‌كراوی داعش هێرشیان بۆ سه‌ر به‌شێك له شاری كه‌ركوك كرد‌و مه‌به‌ستیان داگیركردنی چه‌ند داموده‌زگای ئه‌منی و حكومی و ده‌ستگرتن بوو به‌سه‌ر چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رزدا، تا له‌وێوه شه‌ڕه‌كه به‌سه‌ركه‌وتویی بۆ خۆیان كۆتایی پێ بێنن.
- كه‌ركوك شارێكی گرنگی ناو نه‌خشه‌ی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه‌یه. ساڵانێكی درێژه چه‌قی كێشه‌ی سیاسی كورده له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عیراق. پێنجه‌م گه‌وره‌ترین شاری عیراقه و له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا پایته‌ختی ویلایه‌تی شاره‌زوور بوه، هاتنی توركمانه‌كان له‌وسه‌رده‌مه‌دا و هاتنی عه‌ره‌بیش به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ده‌ستی حیزبی به‌عس، شاره‌كه‌ی كرده شارێكی فره نه‌ته‌وه فره كلتور. له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادكرددنی عیراقه‌وه زۆرترین جار بۆته ئامانجی گروپه تێرۆریستیه‌كان. له دوای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وته‌وه له‌مشاره‌دا هه‌میشه شوێنی ململانێی گه‌وره‌ی زلهێزه سیاسیه‌كان بووه..
-به‌پێی زانیاریه هه‌واڵگریه‌كان له رۆژی 15/10/2016 به‌رێنمایی باڵای گروپه‌كه و به‌سه‌رپه‌رشتی (ئه‌بو ئه‌حمه‌د) پیلانی په‌لاماردانی كه‌ركوك دارێژراوه، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر موسڵ و تێكدانی باری ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی كه‌ركوك..
-شێوازی جێبه‌جێكردنی پیلانی هێرشكردنه سه‌ر كه‌ركوك به هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئاماده‌كراوی رێكخراو كه پێك هاتبوون له‌زیاد له (100) كه‌س له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشه‌وه له‌به‌ری خوارووی شاره‌كه‌وه له هه‌ردوو شارۆچكه‌ی داقوق و دوزه‌وه ده‌زه‌یان پێكراوه و به پێی زانیاریه‌كان به (7) كیای بار هه‌ڵگری پشت به‌تاڵ به خۆ به‌ستراوی و ئاماده‌ییه‌وه بۆ ناو شاره‌كه هاتوون، ساتره‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كانیان بڕیوه كه ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و ناوچانه له ئه‌ستۆی هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانه، به‌ڵام به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت دێنه ناو كه‌ركوك و له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌ب نشینی (یه‌كی حوزه‌یران) و (دۆمیز) بڵاو ده‌بنه‌وه و چه‌ند ماڵ و مزگه‌وتێك بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌یان به‌كار ده‌هێنن.
- دزه‌كردنی ئه‌م هێزه گه‌وره‌یه و به‌وشێوه‌یه، گومان و گریمانه‌ی ئه‌وه دروست ده‌كات كه چۆن هێزێك به‌و ژماره‌یه‌وه و به‌و شێوه ئاسانیه، دزه‌یان پێكراوه‌ته ناو شاره‌كه‌وه. ئه‌گه‌ره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن:
1- ژماره‌ی چه‌كداره‌كدان كه زیاد له‌سه‌د كه‌س بوون، ئه‌وه دیاریده‌كه‌ن كه ئه‌م هێزه به‌ته‌نها شانه‌ی نوستوو نین و به‌شێوه‌ی خۆبه‌ستن و جۆری جل و به‌رگ و چه‌كه‌كانیان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، ئاماده‌كاری ورد و پێشوه‌خت و به‌هاوكاری ناوه‌كی ئه‌نجامدراوه.
2- بوونی شانه‌ی نووستووی داعش له‌شاره‌كه‌دا، كه له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت كه ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆكرابوو، له‌مه‌سه‌له‌ی دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌شوێنی په‌لاماردانه‌كان و شوێنی خۆ حه‌شاردان و پلانی هێرشكردنه‌كان و تیماركردنی برینداره‌كان.
- پلانی تێرۆریستان به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه هه‌واڵگریه‌كان، بریتی بوو له هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌م هێزه و دوای كۆنترۆڵكردنی چه‌ند ناوه‌ند و بینای به‌رز له شه‌ودا و دوای رۆژ بوونه‌وه درێژه به شه‌ڕه‌كه بده‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی چه‌ند رۆژی، تیمێكی تری خۆكوژ به ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری بۆمبڕێژكراو ده‌یانویست ساتره‌كانی پێشمه‌رگه بشكێنن و له رێگه‌ی ته‌قینه‌وه و زیان بگه‌یه‌نن له ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و دواتریش هێزێكی گه‌وره‌تری نزیكه‌ی شه‌ش سه‌د كه‌سی له‌ناوچه‌كانی (مه‌لا عبدالله) و (مه‌كته‌ب خالید)ه‌وه بێنه شاره‌كه‌وه بۆ هاوكاری كردنی ئه‌و هێزه‌ی شه‌وی پێشتر چونه‌ته شاره‌كه‌وه و هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌یان به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵكردوه و به‌م شێوه‌یه ته‌واوی شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
- به‌ڵام هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌رگریكردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه نه‌یهێشت ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژه‌كان بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ستیان و ته‌قێنرانه‌وه و رووبه‌رووی ئه‌و هێزه نزیك له‌شه‌ش سه‌د كه‌سیه بوونه‌وه كه به‌نیازی هێرش بوون و له‌ناو شاره‌كه‌شدا ئه‌و هێزه‌ی كه هاتبوون به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوبران.
- ئه‌وه‌ی وای كرد پلانه‌كه‌ی تێرۆریستان به‌ئاسانی جێبه‌جێ نه‌بێت و نه‌توانن ئامانجه‌كه‌یان بپێكن چه‌ند خاڵێك بوون:
1- هێزی خۆڕاگری هاونیشتمانیانی كه‌ركوك، كه هاوشانی هێزه ئه‌منیه‌كان و پێشمه‌رگه ئازایانه و دلێرانه لێیان هاتنه ده‌ست و وره‌یان به‌رنه‌دا و نه‌یانهێشت شاره‌كه بكه‌وێته ده‌ست تێرۆریستان.
2- رۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی تر كه رووبه‌رووی چه‌كداره‌كان بوونه‌وه.
3- له‌رووی شێوه‌ی شه‌ڕكردن و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌وه، رۆڵی هێزه‌كانی دژه‌تێرۆر و هێزی سواتی سه‌ر به‌ئاسایشی سلێمانی، كه به‌شێوه‌یه‌كی دلێرانه و زانستیانه رۆڵیان هه‌بوو له پاككردنه‌وه و قه‌ڵاچۆكردنی تێرۆریستاندا و نه‌یانهێشت ئاگری ئه‌م شه‌ڕه درێژه بكێشێت و به زووترین كات و به ته‌كنیكێكی سه‌ربازی ورد و به پلان كۆتاییان به‌م بارگرژیه هێنا.
4- رۆڵی هێزه‌كانی دژه تێرۆر له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند تێرۆریست و سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م كرده‌وه‌یه، گرنگی تایبه‌تی هه‌بوو. ئه‌مه جگه له رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتیه سڤیلانه‌ی كه له‌لایه‌ن تێرۆریستانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرابوون بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار بهێنرێن.
- به‌هۆی گیانفیدایی رۆڵه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، تیرۆریستان نه‌یانتوانی ئامانجه چه‌په‌ڵه‌كانیان بپێكن و له ئه‌نجامی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێزه‌كاندا، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان په‌كخرا و (ئه‌بو ئیسلام) ئه‌میری سه‌ربازیی ویلایه‌تی كه‌ركوك و گرنگترین ئه‌ندامی گروپه‌كه و چه‌ند گه‌وره تیرۆریستی تر، ده‌ستگیركران و ئێستا له‌به‌رده‌ستی ده‌زگا ئه‌منیه‌كاندان. ئه‌م گروپه زیاد 100 كه‌سییه‌ی داعش، ته‌فروتونا بوون، هێزه ئه‌منیه‌كان به‌دوای شانه نهێنیه‌كانی تریشیاندا ده‌گه‌ڕێن.
- ئه‌م پرۆسه‌یه به‌سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كه‌ركوك و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆتایی هات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌تر و به پلانی به‌هێزتره‌وه كار نه‌كرێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه نه‌خوازراوانه ده‌بن، له كۆتایدا ئاژانسی زانیاری هه‌رێمی كوردستان، به‌لاغی كۆتایی هاتنی ئه‌م رووداوه‌ی راگه‌یاند تیایدا وتویانه كه:
- لێره‌وه خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه‌كان و هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ین كه پاش شكاندنی پیلانگێڕی و له‌ناوبردنی تیرۆریستان، توانراوه كۆنترۆڵی سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه بكرێت كه داعشی تیادا بووه و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رێكی تر، ده‌زگای دژه تێرۆر و ئاسایش و هێزه تایبه‌ته‌كان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ئاماده‌باشیدان و پلان و رێوشوێنی ئه‌منیی نوێ و توندوتۆڵ گیراوه‌ته‌به‌ر. له‌پێناو دڵنه‌وایی و دڵنیایی خه‌ڵكی كوردستانیش، به‌پاڵپشتی و هاوكاریی هاوپه‌یمانان و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه هه‌واڵگری و ئه‌منی و تایبه‌ته‌كان، پرۆسه‌ی كێوماڵكردنی ناوچه‌كه و رێكاره‌كانی پاراستن و پارێزگاریی، بۆ داخستنی كه‌لێن و كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی دوژمن و تیرۆریستان، به‌رده‌وام ده‌بێت. داواكاریشین هاوڵاتیانی دڵسۆزی كه‌ركوك و كوردستان، له هه‌ر حاڵه‌تێكی نامۆ، هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.