له‌كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) 3ی شوبات . ژن و پیاوێكى عه‌ره‌ب له‌به‌رده‌م باخچه‌ى رووناكى له‌هه‌ولێر كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لهپۆلیسى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر بهدوارۆژى راگه‌یاند دواى گه‌یشتنى تیمه‌كانى پۆلیسى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر، ده‌ركه‌وت ژن و مێردێك كه به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆیان له‌به‌رده‌م باخچه‌ى رووناكى له‌هه‌ولێر كوژران.
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پیاوه‌كه ته‌مه‌نى 33 ساڵ و ژنه‌كه‌ش 27 ساڵ بووه.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر به دوارۆژى راگه‌یاند "لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه به‌رده‌وامه".
وتیشى "نازانرێت ئه‌وانه خه‌ڵكى كوێن و هۆكارى كوشتنه‌كه‌یان چییه، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ته‌رمه‌كانیان له‌لایه‌ن پزیشكى دادوه‌رییه‌وه ده‌پشكنرێن، زانیارییه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
